سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

وێنە.. دەرھێنانی مۆبایلێک لە سکی نەخۆشێک

زێد نیوز:

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی میسر توانییان مۆبایلێک لەناو سکی گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ دەربھێنن کە بەدەست ئازاری زۆری ھەناوییەوە دەیناڵاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نەخۆشخانەکە، دوێنێ (پێنجشەممە) نەشتەرگەرییەکی کتوپڕ بۆ گەنجێک کراوە کە ئازارێکی زۆری ھەبووە لە ھەناویدا و لەدوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوتووە کە تەنێکی نامۆ لە ھەناویدایە و دەستبەجێ بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دراوە بۆی و دواتر تیمە پزیشکییەکە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە شۆک بوون بەوەی کە مۆبایلێکیان لە ناو سکیدا دۆزیوەتەوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی نەخۆشخانەکە ئەمە دووەمین حاڵەتی دەرھێنانی مۆبایلە لەناو سکی نەخۆشدا کە لە نەخۆشخانەکە تۆمار کراوە. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-05-20
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]