سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

فۆتۆ ستۆری: لەسەرای سلێمانی دوو مێز بۆتە سەرچاوەی بژێوی دوو کچ

زێد نیوز:

نەھرۆ مۆریاسی

فەریدە محەمەدی تەمەن ۳۳ ساڵ و ئاڵی عەبدوڵای تەمەن ٤٥ ساڵ ماوەی ساڵێکە وەک دەستە خوشک پێکەوە کاردەکەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ھەریەکەیان کارێکی جیاوازی ھەیە بەڵام ڕۆژانە پێکەوە کار دەکەن ھەریەکەیان خاوەنی مێزێکی تایبەت بە خۆیانن.

فەریدە باس لەوە دەکات کە ڕۆژانە نزیکەی (۱۲بۆ ۱٤)کاتژمێر کاردەکەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان و لە ھەمان کاتدا ئەوان حەزیان لە کاری سەربەخۆی خۆیانە بۆیە ڕۆژانە لە تەنیشت مێزەکانیانەوە پێکەوە دادەنیشن قسەی خۆش و دەم بەخەندە و جار جاریش کە مشتەریەکان سەردانیان دەکەن بە ڕوویەکی خۆشەوە پێشوازی لێدەکەن. 

ئاڵی عەبدوڵا کە تەمەنی ٤٥ساڵە باسی ئەوەی کرد  بە بەرھەمی خۆماڵی ڕۆژانە مێزەکەی دەڕازێنێتەوە و لە ھەمانکاتدا ھاوڕێکەی بەرھەمی فۆلکلۆری دەفرۆشێت، لە ماوەی ئەمساڵدا کەم کات ھەبووە کە پێکەوە ڕۆژێک نەھاتبێتن بۆ کار چونکە ھەمیشە بەر لە ھاتن بۆ کار پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن بۆ ئەوەی لەیەک کاتدا بگەنە ئەو شوێنە کە ئەو ڕۆژە بڕیاریانداوە مێزەکانی لێ دابنێن.

ئەوان ھەموو ڕۆژێک بە ڕوویەکی خۆشەوە بە ھیوای ڕۆژێکی  پڕ لە ھیوا دێنە دەرەوە باوەڕیان وایە مرۆڤ ھەرچەندە ھەوڵ بدات ھەرگیز ماندوو نابێت ئەگەر ئامانجێکی ھەبێت. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-05-13
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]