سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

جوتیارێکی کورد جۆرێک مریشک و کەڵەشێری بەرھەمھێنا کە گۆشتیان زۆرە و ھێلکەی زۆر دەکەن

زێد نیوز:

جوتیارێکی نموونەیی کورد رایگەیاند "توانیوویانە جۆرێک لە مریشک و کەڵەشێر بەرھەم بھێنن کە لەگەڵ ئاو و ھەوای کوردستان بگونجێن و گوشتیان زۆرە و ھێلکەی زۆریش دەکەن".

ئەمڕۆ (دووشەممە، ٩ی ئایاری ٢٠٢٢) شێخ جەمال کربچنە جوتیاری نموونەیی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد "لەدوای توێژینەوەی چەند ساڵەیان لەسەر دوو جۆر مریشک و کەڵەشێرێکی شامی توانیوویانە جۆرێک لە مریشک و کەڵەشێر بەرھەم بھێنن کە لەگەڵ ئاو و ھەوای کوردستان بگونجێن و گوشتیان زۆرە و ھێلکەی زۆریش دەکەن".

دەشڵێت "کەڵەشێرەکە پێنج کیلۆ گۆشت و مریشکەکانیش سێ کیلۆ و نیو زیاترن و زیاتر لە ١٠٠ ھێلکەیان کردووە و بەردەوامن لە ھێلکە کردن". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-05-09
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]