ئەو باوك و كچە كوردەی كە لە ساتی ئەنجامدانی عومرەدا بەرووداوێك گیانیانلەدەستدا
زێد نیوز:
لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی باوك و كچێكی كورد بڵاوكراوەتەوە كە لەكاتی بەجێهێنانی عومرەدا تووشی رووداوێك بوون و گیانیانلەدەستدا.
لە وێنەكەدا حاجی كەمال و سازگاری كچی لەكاتی بەجێهێنانی عومرەدا دەردەكەون كە بەر لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان تووشی رووداوێكی هاتووچۆ دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن.
بەگوێرەی گێڕانەوەی كەسە نزیكەكانیان کاک کەمال پیاوێکی ئیماندار و حافزی قورئانی پیرۆز بووە و بەڵێنی بەکچەکەی دابوو گەر بتوانێت تەوای قورئان لەبەر بکات عومرەیەکی بکات بەخەڵات، ڕۆشتن عومرەیان کرد بەڵام بەداخەوە لەکاتی گەڕانەوەیاندا پاسەکەیان توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
|
زیاتر...