په‌رله‌مانتارانی كوردستانیش بێئومێدبوون له‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه
زێد نیوز:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات" 115 هه‌زار كه‌س به‌خانه‌نشینی سه‌ربازی خانه‌نشینكراون له‌كاتێكدا به‌هه‌موو حزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی پێشتر 10 هه‌زار چه‌كداریان نه‌بوه".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی فراكسیۆنەكان لە بارەی پڕۆژە یاسای چاكسازییەوە كە لە شاری رانیە بەڕێوه‌چوو رایگەیاند: پڕۆژه یاسای چاكسازی بریتیه له‌رێكخستنه‌وه‌ی موچه و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی هه‌شت كابینه‌ی حكومه‌ت كه به‌هه‌ده‌ردانی كردوه".
هه‌ڵه‌دنی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تی به ده‌ستپێك و هه‌نگاوێكی گرنگ ناوبرد، جه‌ختیكرده‌وه "بەدوو شێواز حكومەتی هه‌رێم دەتوانێت چاكسازی بكات، یەكەم بە فشاری دەرەكی و هاوپەیمانەكان دووەمیش بەفشاری ناوخۆ".
وتیشی " نابێ وه‌ك ده‌ستكه‌وت چاكسازی به‌خه‌ڵكی كوردستان بفڕۆشرێتهوه، چونكه دره‌نگه و ده‌بوو زووتر بكرایه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره له گفتوگۆكاندا خستیه‌ڕوو، لیستی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان 768 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌ییه، كه 619 هه‌زاریان حهقیقن و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانن.
246 هه‌زار خانه‌نشینی مه‌ده‌نی، 420 هه‌زار تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، 24 هه‌زارو 898 گرێبه‌ست، 97 هه‌زار دۆسیه‌ی شه‌هید هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیكرده‌وه، 115 هه‌زار كه‌س به‌خانه‌نشینی سه‌ربازی خانه‌نشینكراون له‌كاتێكدا به‌هه‌موو حزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی پێشتر 10 هه‌زار چه‌كداریان نه‌بووه.
پێدانی گره‌نتی به‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خاڵێكی گرنگه و په‌رله‌مانتاره‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و روونیكرده‌وه "ده‌بێت گره‌نتی بدرێت له‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه".
نائومێدبوونی خۆشی نیشاندا له دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كرد "200 ملیۆنی له‌لای حكومه‌ته و كێ ملیۆنێكی ده‌داتێ بۆی واژۆ ده‌كات و له‌پاره پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی خۆی خۆشده‌بێت".
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ نائومێدبوونهكهشی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه " ئه‌گه‌ر حكومه‌ت مه‌به‌ستی بێت موچه‌ی پاشه‌كه‌وت بداته‌وه حسابێكی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه له‌و رێگه‌یه‌وه پاره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانیان لێوه‌رده‌گرێت".
له‌بواری كه‌رتی وه‌به‌رهێنانیش په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماری مه‌ترسیداری خسته‌ڕوو و ئاشكرای كرد وه‌به‌رهێنه‌ر هه‌یه 500 دۆنم زه‌وی وه‌گرتوه ته‌نها 600 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی هه‌یه، 85 هه‌زار كرێنشین هه‌یه‌و 10 هه‌زار هاووڵاتیش له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه فێڵیان لێكراوه.
بهپێهیستیشیزانی چاكسازی له كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا بكرێت.
هاوكات ژماره‌ی ملیاردێر و ملیۆنێرهكانی هه‌رێمی كوردستانیشی ئاشكراكرد و به‌وته‌ی ئه‌و "له‌هه‌رێمی كوردستان 22 هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه 14 هه‌زار ملیۆنێری دۆلار و 11 هه‌زار ملیاردێری دۆلار هه‌یه".
پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد "ئه‌مانه له‌كوێوه دروستبوون".
وتویژێكی نێوان خۆیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هێنایه به‌رباس كه‌پێی وتوه "هه‌موو هاووڵاتیان ببنه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فریای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ناكه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بهسیستماتیك كراوه و به‌رپرسی باڵای له‌پشته‌وه‌یه، ته‌نها زه‌بری هاوپه‌یمانان و زه‌بری ناوخۆیی ده‌كرێت و له‌و ڕوهشهوه ژماره‌یه‌ك هێزی نێوده‌وڵه‌تی به‌حكومه‌تی هه‌رێمیان وتووه پاڵپشتیهكانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رجی خۆراستكردنهوه ده‌بێت".
|
زیاتر...