هۆشیار عهبدوڵا
دەوڵەتی قەتەر زیاتر لە ۲۲٠ ملیار دۆلاری تەنھا لە ئامادەکاریەکانی جامی جیھانی تۆپی پێ سەرفکردوە، لە ھەمان کاتیشدا لەھەرچی قەرزی فەرمانبەران و ھاوڵاتیەکانییەتی خۆشبوە، موچەی فەرمانبەران و پارەی خانەنشینانیشی زیادکردوە!
حکومەتی ئێکسپایەر بوی ھەرێمیش بەو ھەمو داھاتە نەوتی و نانەوتییەوە تازە دابەشکردنی موچەیەکی دواکەوتوو وەک دەستکەوت بڵاو دەکاتەوە، لوتی سەرۆک و بەرۆک و وەزیر و گزیرەکانیشی لە ئاسمانە!
لە کاتێکدا لە دوای ۲٠٠۳ تا ئێستا ەوە لانیکەم زیاتر لە ۲٠٠ ملیار دۆلار لە ژێردەستی بازرگانەکانی کوردایەتیدا بوە، نەیانتوانی لەسەدا ۱٠ ی قەتەر لە ھیچ رویەکەوە بکەن.
قەتەر دەوڵەتێکی بچکۆلەیە روبەرەکەی تەنھا (١١,٥٧١ km²)ە، بە میوانداری جامی جیھانی، ھەموو دوونیا سەرسام دەکا، دەسەڵاتدارانی ئێرەش بە دواخستنی ھەڵبژاردن، نمایشی میلیشیایی، دواخستنی مووچە، دزینی دەرماڵەی خوێندکار و قەبەکردنی میدیای کەسی و حزبی و چەندین سینارێۆ و پیلانی پروپوچی تری رۆژانە خەریکی ململانێی تاکە کەسی و خێزانی و حزبین!
۳٠ ساڵی ڕابردوو سەلماندی بازرگانەکانی کوردایەتی لە ھەمو ناحەز و نەیار و دوژمنێکیتری کورد مەترسیدارترن لەسەر ژیان و گوزەران و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان.