سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

پێگەی PKK؟

عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا
ئەو پێشوازی و کەژاوەیەی کە لەم ڕۆژانەدا لە شارێکی گرنگی وەک وان- ی باکوری کوردستان لە ئەردۆگان کرا، بەداخەوە وا دەردەکەوێت کە وەک ڕوونترین و تازەترین ڕاپرسی بێت لەسەر پێگەی داکشاوی پەکەکە لەو شارە گەورەیەداو مسداقییەتی لەناو کوردەکانی باکور.

ئێستا ئیتر خەریکە ئەو باوەڕە زیاتر ئەجوڵێت کە، ھەتا پەکەکە قورسایی تەواوی چالاکییە سەربازییەکانی خۆی نەباتەوە ناو خاکی تورکیا خۆیەوەو، لە بنەڕەتیشدا چاو بە جەدوای خەباتی چەکداریی خۆیدا نەخشێنێتەوەو، تەنھا ھەر لە باشووری کوردستاندا چالاک بێ و بجوڵێ و، بە ھێزو چالاکیی بەرچاوەوە لە ناو جەماوەری خۆیدا نەبێ لە باکور، ئەوا ساڵ بۆ ساڵ، بەرەو دواوە ئەچێ و ئاکام جەماوەری خۆی لەدەست دەدات و نامێنێت، بە تایبەتی کە لێدان لە خەباتی چەکداریی ئەم ھێزە بنەڕەتییەی باکور، لە دەورانی ئێستادا، ڕووبەڕووی ھەڕەشەیەکی تریش بۆتەوە کە ئەویش فشاری ھەندێ وڵاتی ئەسکەندەنافییە لە بابەت سوێدو فنلەندا.

ئەمڕۆ ئەم دوو وڵاتە، بەتایبەتی دوای شەڕی خوێناوی و وێرانکەری ڕوسیا- ئۆکرانیا، بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو پەیمانی ناتۆوەو خۆیان لە شەڕانگێزیی رووسەکان و ھەڕەشەکانی بپارێزن و ڤیتۆی تورکیایان لەسەر ئەو مافە بەسەرەوە نەمێنێت، مەحکومن کە ئیتر بە شێنەیی بێت، یان بە زەقی، پەکەکەو خەباتە چەکدارییەکەی بە تیرۆریزم بزانن، نەک ھەر ئەوە، بگرە لەسەر ئاستی سەربازی و موخابەراتییش ھاوئاھەنگی لەگەڵ تورکەکاندا بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی پەکەکە، ئەمەش لە قۆناغی داھاتووداو لە ڕووی پراکتیکییەوە بە مانای ڕادەستکردن یان بە ئامانجگرتنی یەک بە یەکی سەرکردەکانی پەکەکەیە لە ئەوروپاو فشار دروستکردنە لەسەر چالاکییان و لایەنگرانیان لە تاراوگەدا، بۆیە ئەرکی ئەم قۆناغەی سەرکردایەتیی ئەم ھێزەی باکور، بە فعلی ئەرکێکی زۆر ھەستیارو چارەنووسسازەو PKKلەبەردەم ئیستحقاقی پیاچوونەوەیەکی ستراتیژیدایە بە خەباتی خۆیدا.

6/14/2022 10:04:44 AM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]