سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

رەمزیەتی بارزانی و کۆنگرەی پارتی

ئاسۆ حاجی
رێبازی بارزانی کە کۆکراوەی باوەڕ و مێژووی تێکۆشان و خەباتی رزگاری خوازی گەلی کوردستانە کە لە دەستەواژەی (کوردایەتی) کورت کراوەتەوە، پرسی رەمزیەتی لە ناویدا بریتی نیە تەنھا لە ئاماژەیەک یان ھێزێکی روحی و نادیار، ھەروەھا بریتی نیە لە خۆ سەپاندن و بەزۆر خۆ بەڕەمزکردن، وەک پەرچەکردارێک لە بەرامبەر نەیاراندا، بەڵکو رەمزیەتی لە رێبازی بارزانیدا کە ئێستا پارتی نوێنەرایەتی دەکات، خۆکردەیە و پێویستی و مێژوو دروستیان نەکردووە، بەڵکو ھێزێک بووە و ھێزێکە کە مێژووی دروست کردوە و مێژوو دروست دەکات.

ئێستا کە رێبازی بارزانی و چەمک و مێژووی کوردایەتی و نموونەی دیار و ئاماژەی گەش و زیندوو ھەموویان لە کەسایەتی و بیر و ھزر و دیرۆکی سەرۆک بارزانیدا کورت کراونەتەوە، سەرۆک نوێنەرایەتی ئەو مێژوو و بەھا و شکۆیانە دەکات، ئەوانە ھۆکاری بە رەمز بوونی بارزانین وەک سەرۆک و لێڤەگەڕی نەتەوەیی و نیشتیمانی.

سەرۆک مەسعود بارزانی درێژکراوەی مێژووی تەکیەی بارزان و کۆکراوەی مێژووی تێکڕای پارچەکانی کوردستانی دایکە، ئەو بە گیانی پێشمەرگایەتی ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات و ھەموو شیان و پێکرایی و تەمەنی خۆی بەو ئامانجە بەخشیوە، ئامانجی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی کوردستان بە سەربەخۆیی.

رەمزیەتی لەو رێبازە و لەو حیزبەدا، وەک مێژووی بنەماڵەی بارزان و پارتی دیموکراتی کوردستان شتێکی بەرجەستەیە، ھەموو کەس دەتوانێ دەستی لێ بدات، بیبینێ، لەگەڵی بژێی، چونکە ئەوە راستەقینەیە و لە ھەر کەسێکدا بوونی ھەیە و لە ئاکار و کرداریدا رەنگدانەوەی ھەیە کە باوەڕی بەو رێبازە بێت و پەروەردەی ئەو تێگەیشتنە بێت. 

بۆیە کۆنگرەی ١٤ پارتی کۆنگرەی سەرۆک بارزانیە و رەنگدانەوەی کاریزما و مێژووی پڕ لە شکۆ و پێشمەرگایەتی ئەوە، کە ھەمووی لە یەک دروشم کۆ دەبێتەوە، ئەویش کوردستان یان نەمانە.

9/18/2022 10:54:25 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  رەمزیەتی بارزانی و کۆنگرەی پارتی
←  بۆ تورکیا بێ منەتە؟
←  چەمکی نیشتیمانپەروەری لە وەڵامەکانی مەسرور بارزانیدا
←  ئەگەرەکانی بەردەم عێڕاق
←  بارزانی، پێشمەرگایەتی وەک عەقیدە
←  واتا نەگوتراوەکان لە گوتارەکەی مەسرور بارزانی دا
←  پلانی نوێی ئێران بۆ عێڕاق
←  راستیەکانی پشت ھەڕەشەکانی بافل تاڵەبانی
←  مەسرور بارزانی لە لەندەن، گوتارێکی نوێ بۆ سەرەتایەکێ نوێ
←  کێ فەرموو لە تورکیا دەکات؟
←  یەک ناونیشان بۆ سەردانەکەی بارزانی
←  ئەو دەرگایەی یەکێتی کردیەوە
←  خاڵە دیارەکانی کۆنگرەی یەکێتی
←  لە شەڕی چاکسازی یەکێتی بێدەنگترین بوو
←  تورکیا و ئەمریکا.. یەک رێکەوتن و دوو ئاراستە
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]