سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

چەمکی نیشتیمانپەروەری لە وەڵامەکانی مەسرور بارزانیدا

ئاسۆ حاجی
دیدار و دانیشتنی راستەوخۆی مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگا میدیاییە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، پەیامێک و وەڵامی پرسیارێکی جدی و گرنگ بوو، کە لە سەرەتای وەرگرتنی سەرۆکایەتی حکومەت زۆرجار و بە زۆر مەبەست ئەو پرسیارە وروژێندراوە، کە کابینەکەی مەسرور بارزانی کابینەیەکی داخراو دەبێ بەسەر رۆژنامەوانان و توند دەبێت بەرامبەر کاری رۆژنامەوانی و ئەگەری پاشەکشێ کردنی ئازدییەکان بەھێزە چونکە سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی تیمەکەی بەتایبەتی ئەوانەی لە بازنەی یەکەمی نزیک لە خۆینی لە پاشخانێکی ئەمنیەوە ھاتوون. پەیامەکە ئەوە بوو کە باشترین شوێن بۆ گەیاندنی رەخنەکانتان نووسینگەی سەرۆکی حکومەتە و باشترین گوێگریش بۆ رەخنە و گازندەکانتان سەرۆکی حکومەتە.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گوتەکانی سەرەتا و لە وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینی و سەرنج و کۆمێنتی بەرپرسانی دەزگا میدیایەکان، ھەوڵیدا سەرنجیان بۆ سەر پرسێکی یەکجار گرنگ و پڕبایەخ رابکێشێت، کە پێویستە نیشتیمان و پرسە نەتەوەییەکان لەگەڵ کاری حکومەت و دەوڵەتداری تێکەڵ نەکرێن، پێویستە دامەزراوە نیشتیمانیەکان کە دامەزراوەی حکومەت یەکێکە لەو دامەزراوە نیشتیمانیانە بە حیزبێک و کەسێک گرێنەدرێ، بەڵکو وەک مولک و دەسکەوتی گشتی و بەرھەمی تێکۆشانی زیاتر لە سەت ساڵی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان تەماشا بکرێت. مەسرور بارزانی پێی گوتن کە ئاساییە رکابەرایەتی حیزبێک و کەسێک بکەن تا دەگاتە رادەی دژایەتی کردن و ھەوڵدان بۆ لادانیان لە دەسەڵات، بەڵام ناکرێ نیشتیمان کە دایکمانە و خاڵی ھاوبەش و ھەبوونی ھەموومانە تێکەڵی ئەو پرس و رکابەریە سیاسیانە بکرێت، دەبێت رکابەریمان لە سەر ئەوەبێت کامەمان کوڕ و کچی دڵسۆزی ئەو دایکە بین و زیاتر خزمەتی بکەین و بیپارێزین، نەک لە رکی یەکتری و بۆ شکاندنی یەکتری ھەڕاجی بکەین و بسکە سپیەکانی و سەری بەرزی دایکی کوردستانمان بدەینەوە دەستی داگیرکەر و بن رەحمی تیغی جەلاد. مەسرور بارزانی بە ناراستەوخۆ پێی گوتن کە پێویست نیە ئیوە دریژکراوەی گوتاری سیاسی و ململانێی نێوان حیزبەکان بن، لەوەش زیاتر ناکرێ و شەرمەزاریە ببنە دەنگی داگیرکەران و گوتاری میدیاییتان ببێتە ھۆکاری ناشیرین کردنی مێژوو و کلتور و وڵاتی خۆمان، لە پێناو شیرین کردن و جوانکردنی رووی رەشی داگیرکەران.

مەسرور بارزانی وەڵامی ھەموو پرسیارەکانی دایەوە، لە رەخنەکان دڵگران نەبوو، گازندەکانی بە سنگ فراوانی وەرگرت، دانی بە کێماسیەکان نا و رێگەچارەی بۆ چارەسەرکردن پێشکەش کرد، نە خۆی لە بەرپرسیارێتی دزیەوە و نە رەخنەکانی پشتگوێ خست، بەڵکو وردەکاری و زانیاری پێویستی پێگەیاندن، لە بەردەم پرسیاری ھیچ یەکێک لە ئامادەبووان دانەما، لەوەش زیاتر وەڵامەکانی دوور بوون لە زمانی دبلۆماسی و پێچ و پەنای سیاسەت، کوردانە و برایانە وەڵامەکانی راست و رەوان و بوون، چونکە بۆ ھەموو پرسیار و رەخنەیەک خۆی ئامادە کردبوو. ئەوەی لە ھەموو شتێک زیاتر سەرنجی راکێشام پرسیارەکانی سەرۆکی حکومەت بوو نەک پرسیاری ئامادەبووان، چونکە ئەوانەی حکومەتیان تۆمەتبار کرد بە گچکەکردنەوەی رووبەری ئازدییەکان و دەستگیرکردنی خەڵک لە سەر ئازادی رادەربڕین، نەیانتوانی تەنھا ناوێک لەو زیندانی کراوانە بڵێن! لە بەرامبەر جیاوازی پێشکەوتن و ئاوەدانی کوردستان لەگەڵ بەشە عەرەبستانەکەی عێراق، نە قسەیەکیان ھەبوو و نە وەڵامێک.

سوودمەندی گەورەی ئەو دیدارە خەڵکی کوردستانە، چونکە بە دۆخی راستەقینەکەی میدیای کوردستان و کارنامە و دونیابینی حکومەت و سەرۆکەکەی ئاشناتر بوون و وینە گەورەکەیان بینی، کە نە ئەوەی میدیای بلاوی دەکاتەوە ھەمووی راستە، نە ئەوەی دەربارەی حکومەتیش دەگووترێ ھەمووی راستە، بەڵکو راستی و راستەقینە رێژەییە و رەھا نیە، بۆیە لە ھەر پەیامێک میدیایی بێت یان سیاسی کە تەنھا یەک لایەن وەرگیرا و نیشاندرا لە سەر حیسابی کپکردنی دەنگی لایەنەکەی دیکە، ئەوە پەیامێکی ناھاوسەنگ و ناکامل دەبێت، بۆیە لە پێکانی ئامانجەکەشی کورت دەھێنێت، بەڵکو تەنھا دەبێتە مایەی ئاڵۆزکردنی ژیانی خەڵک و بڵاوکردنەوەی نیگەرانی. 

6/21/2022 8:53:08 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  چەمکی نیشتیمانپەروەری لە وەڵامەکانی مەسرور بارزانیدا
←  ئەگەرەکانی بەردەم عێڕاق
←  بارزانی، پێشمەرگایەتی وەک عەقیدە
←  واتا نەگوتراوەکان لە گوتارەکەی مەسرور بارزانی دا
←  پلانی نوێی ئێران بۆ عێڕاق
←  راستیەکانی پشت ھەڕەشەکانی بافل تاڵەبانی
←  مەسرور بارزانی لە لەندەن، گوتارێکی نوێ بۆ سەرەتایەکێ نوێ
←  کێ فەرموو لە تورکیا دەکات؟
←  یەک ناونیشان بۆ سەردانەکەی بارزانی
←  ئەو دەرگایەی یەکێتی کردیەوە
←  خاڵە دیارەکانی کۆنگرەی یەکێتی
←  لە شەڕی چاکسازی یەکێتی بێدەنگترین بوو
←  تورکیا و ئەمریکا.. یەک رێکەوتن و دوو ئاراستە
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]