سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

کاتی کۆبونەوەیە

هیوا جەمال
ئێستا کورد لەھەموو بەشەکانی کوردستان، لەژێر ھەڕەشە و ھێرشی داگیرکاری تازە و زێدەترە، ئەوە پێوەندی مافی بەدەستھێنانەوەی ژیان و ئازادیە.

پێوەندی بە خۆپیشاندان و شۆڕشی رۆژھەڵات و بەرخودانی باکور و ئازادیی باشور و سەرخۆبونی رۆژئاوایە.
لەوەتەی دابەشکردنی کوردستان لەسەدەی رابردوو ئەنجامدرا، کورد بەھەموو شێوەکانی چەوسانەوە کاریلەسەرکرا بتوێنرێتەوە، لە گۆڕینی دیمۆگرافیا دەستپێدەکات لە ١٩٢٧ تاوەکو گرتن و کوشتن و کیمیاباران و ئەنفال لەسەدەی رابردوو، زیندانی و کوشتن و بۆردومان و کیمیاباران لەم سەدەیە.

کورد قوربانی زۆریدا لەپێناو بەدەستھێنانەوەی ژیانی ئازاد و ئاسایی وەک ھەر گەلێکی دیکەی سەرزەوی، تێکۆشا و جەنگا، نەبەزێنرا و ورەی بەرنەدا متمانەی بە مانەوە و سەرکەوتن لەدەست نەدا، ئێستا و داھاتوو کورد بێھیوا نابێت و سەردەکەوێت.

لەھەر قۆناخێک کورد پێکەوە کۆبوبنەوە و پشتی یەکیانگرتبێت توانیویانە ھەنگاوێک زێدەتر بۆ سەندنەوەی مافەکانیان بچنەپێش.
ئێستا و ئەم قۆناخە لەھەموکات پێویسترە بۆ  یەکبون و یەکگرتن و کۆبونەوە پێکەوە.

لەھەموو جوڵەیەک گرنگتر ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی کوردستانییە، پێکەوە لەسەر مێزێک دابنیشن، گفتوگۆبکەن لەبارەی نیشتیمان، خاک، کوردبون، ماف و روبەڕوبونەوەی داگیرکاریی.

کۆببنەوە، ئاشتببنەوە، بیربکەنەوە چۆن ڕوبەڕوی داگیرکاریی ببنەوە، ھیچ چەکێکی دوژمن لەچەکی یەکبون و پێکەوەیی بەھێزتر نییە.
ئێستا کاتی پاراستنی یەکدییە، کاتی پشتبەستنە یەکدی، کاتی ئاشتبونەوە و تەگبیر و پلانە، بۆ دەستکەوتنی مافی زێدەتر، کورد لەھەموو ھێرش و ھەڕەشەکان بەھێزترە.

11/21/2022 7:59:43 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]