سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

کوردستان پیرۆزترە یان مەککە؟

کوردۆ شابان
١- بۆ ئەوەی بمانەوێت شتێک بە پیرۆز بزانین و ببینین، ڕوانگەی جیاواز ھەن. زۆرترین ئەو ڕوانگانەی شتەکان و کەسەکان پیرۆز دەکەن، نەتەوەیین یان ئایینین.

٢- لە ئایینی ئیسلامدا، ھیچ شوێنێک پیرۆز نییە. تەنیا خوا پیرۆزە. تەنانەت لەسەر قورئان کە گفتی خوایە، داخۆ پیرۆزە یان نا، گفتوگۆی لەسەرە، تا ڕادەی مشتومڕێک نزیک لەو مشتومڕەی ئایا قورئان مەخلوقە یان کەلامە. (ئەم خاڵە تەنیا پسۆڕان تێی دەگەن.)

٣- وشەی پیرۆز بکەینەوە عەرەبی، ئایا مانای "مقدس" دەگەیەنێت یان "مبارک"؟ ئەگەر بڵێین "مقدس"ـە، ئەوا ئەم وشەیە لە قورئاندا تەنیا بۆ زاتی خوا خۆی بەکار ھاتووە و ھیچ شوێنێک ئەو  وشەیە نەخراوەتە پاڵی.

٤- لە قورئاندا، بە سێ شوێن دەگوترێت "مبارک" کە بریتین لە کوردستان و تووڕی سینا و مەککە. بە بەڵگەکانی:
- "ۆقُل رَّبِّ ڕَنزِلْنِی مُنزَڵا مُّبَارَکا ۆڕَنتَ خَیْرُ الْمُنزِلِینَ" خوا بە نووح دەڵێت: بڵێ پەروەردگار، لە شوێنێکی موبارەک کەشتییەکەم بنیشێنەرەوە، خۆشت دەزانیت باشترین شوێن بۆ نیشتنەوەمان کوێیە. شوێنەکەش بەپێی بەڵگە مێژوویییەکان، کوردستانە.

- "إِنَّ ڕَوَّڵ بَیْتٍ وُچِعَ لِلنَّاسِ ڵلَّژِی بِبَکەَ مُبَارَکا ۆەُدًی لِّلْعَاڵمِینَ."
- "فَڵمَّا ڕَتَاەَا نُودِێ مِن شَاگِئِ الْۆادِ الْڕَیْمَنِ فِی الْبُقْعَەِ الْمُبَارَکەِ مِنَ الشَّجَرَەِ ڕَن ێا مُوسَیٰ إِنِّی ڕَنَا اللَّەُ رَبُّ الْعَاڵمِینَ."
٥- وشەی "مبارک" بە مانای پیرۆز نایەت، بەڵکوو بە مانای بەپیت و خێروبێر دێت. خۆ ئەگەر مانای پیرۆزیش بدات، ئەوا کوردستان بەپێی بەڵگەی قورئان، ھێندەی مەککە پیرۆزە.

٦- بە بڕوای من، وشەی پیرۆز، پێوەندی بە ئایینەوە نییە، چونکە لە ئایینی ئیسلامدا تەنیا خوا بە پیرۆز دانراوە، بۆیە لە ڕوانگەی نەتەوایەتییەوە، کوردستانم لە مەککە و قودس و مەدینە پێ پیرۆزترە. ھەڵبەت وەک مرۆڤ مافی خۆمە.

٧- پەیامھێنی ئیسلام، وێڕای ئەوەی لە مەککە دەرکرا و خەڵکی یەسریب داڵدەیان دا، بەڵام ئەو ھەر دڵی لای وەتەنی خۆی بوو، بیری دەکرد و بۆی دەگریا و ھەموو کۆششێکی کرد تا فەتحی کرد! ئەمەش ڕوانگەیەکی نەتەوەیی بوو نەوەک ئایینی. ئەگەر ئایینی بوایە، لە قورئاندا بە موقەددەس باس دەکرا. 

٨- ئادەی بزانین مەککە لەبەر چی پیرۆزە؟ لەبەر کابە؟ بەڵام ھاوڕێکانی پەیامھێن کابەیان پێ پیرۆز نەبووە. کاتێک عومەری خەتتاب چوو بۆ حەج، سەری بە بەردە ڕەشەکەی کابەدا کرد و ماچی کرد و گوتی: "باش دەزانم تۆ تەنیا بەردێکیت، نە زیانت ھەیە نە سوود، ئەگەر پەیامھێنم نەدیتبا ماچی دەکردیت، ھەرگیز ماچم نەدەکردی." بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە.

8/9/2022 1:12:21 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]