نورى بێخاڵى
ئەگەر بانگخواز، فەتواچی، ئیسلامی، پێشنوێژ و وتارخوێنان لەگەڵ خوا و باوەڕ و ئایینی خۆیان، لەگەڵ بانگەشە و خودی خۆیاندا ڕاستگۆن، فەرموون ھەینیی داھاتوو (ئەگەر بیانوو ئەوەیە ئیخوانەکانی تورکیا پێنجەشەممەی ڕابردوو بە درەنگەوە ئەو مزگەوتەی ڕۆژئاوای کوردستان و نوێژخوێنانی ناوی کردە ئامانج و بۆ ھەینی فریای سەرکۆنەکردن نەکەوتن!) لەسەر مینبەر و لە وتارەکانتاندا، لە لێدوانە میدیایی و ستاتووسەکانتان لەسەر فەیسبووک و پلاتفۆڕمەکانی دیکەی سۆشیال میدیا، ئەگەر بە پێوەر و بنەمای “ڕچعف الإیمان"یش بێت، لەسەر ئەم وەحشیگەری و دڕندەییەی دەوڵەتی تورکیای ئیسلامیی ئیخوانی، کە ڕۆژ نییە ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان (خوشک و برا نەتەوەیی و ئایینییەکانتان!) نەکاتە ئامانجی ھێرشەکانی، قسەیەک بۆ مورید و موعجیبەکانتان بکەن!
ئەرێ ئەوە خێرە فریای ھاتوھاواری (فرەژنی و جێندەر) دەکەون، بەڵام بۆ تەختکردنی مزگەوت و ماڵی خوا و کوشتنی نوێژخوێنە ھاوئایین و ھاونەتەوەکانتان بە دەستی عوسمانییە نوێیەکان، مێش میوانتان نییە؟