سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

بۆچی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێران نادەن؟

کوردستان ئەحمەد
ئێوارەی رۆژی یەک شەممە،٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، دوو ناوەندی چەک و تەقەمەنی و بەرھەمھێنانی چەک و درۆنی ئێرانیمان لە تاران و ئەسفەکان کاتژمێر ١٢ی شەو بە سێ درۆن بۆردومانکرد، شەوی دوو شەمەش واتە ٢٤ کاتژمێر دوای بۆردومانەکە وەزارەتی بەرگری رایگەیاند:” چەند ناوچەیەکی دیکەیان لە ئەسفەھان بۆردومانکردووە.

ئەو بۆردومانانە لەکاتێکدابوون کە رۆژی یەک شەممە کاتژمێر ٩ی شەو لە ئۆرشەلیم و لە شوێنێکی نزیک لە شوێنی لەدایک بوونی پێخەمبەر ئیسحاق، چەکدارێکی حەماس و نزیک لە ئێران لە ٧ ئیسرائیلی کوشت، ئەوەش بەتەواوەتی ئیسرائیلی  تورەکرد.

چەند ناوەندێکی نزیک لە ئێرانی لە بارەی ھێرشەکەی ئۆرشەلیمەوە نوسیویانە، چالاکیەکە سەرکەوتووبو.

ئێوارەی رۆژی دوو شەممە،٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەنتۆنی بلنکن ، وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئیسرائیلی کرد و لە فرۆکەخانەی ئۆرشەلیمی پایتەخت لەلایەن، بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە پێشوازی گەرمی لێکرا

پاش پێنج کاتژمێر لە کۆبوونەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکا وسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنتۆنی بلنکن وتی”: لە راستیدا ھەموو ھەولێک و کارێک دەکەین بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ھەروەھا بە توندی رووبەرووی ھێرشەکانی ئێران و سوپای ئێران دەبینەوە.

ناتانیاھۆ لەھەمان کۆنفرانس وتی:” لە ناوخۆی ئێران و لە وڵاتانی دراوسێو لە ھەموو شوێنێک رووبەڕووی ئێران دەبینەوە و لەھەر شوێنێک زەرور بێت رووبەرووی ئەو ھێزە دەبینەوە کە دوژمنێکی گەورەیە بۆ ناوچەکە.

لە ٢٤کاتژمێری رابردوودا لە سوریا و عێراق. ئای دی ئێف، ١١ئەندامی میلیشیاکانی ئێرانی کردە ئامانج و سەرکردەیەکی گەورەی ئەو میلیشیانەشی کوشت، ئەوە وەک وەترسیەکی گەورە لەسەر ئێران دروست دەردەکەوێت.

لە کۆ تا ھەفتەی مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەھۆی ئسلوبە ناشرینەکانی سوپای پاسداران وبەلۆبی ئیپاک سوپا خرایە لیستی تیرۆرەوە، ئەوە مانای ئەوەیە ئیدی ئێف٣٥ەکانی ئیسرائیل گڵۆپی سەوزیان بۆھەڵکراوە بۆ ئەوەی لە ناوخۆی وڵات و لە دەروەی وڵاتیش ھەر ھێزێک نزیک بێت لە ئێران بۆردومان بکرێت.

ھێرشەکانی ئیسرائیل لەنێو ئێران ھاودەنگی جیھانی بەتایبەتی ئەوروپای بەدەست ھێناوە و چاینەش ھیچ قسەیەکی لەسەر ھێرشەکان نەبووە، بەشێک لە ھەرشەکانیش بە ھاوکاری سوپای ئاسمانی سعودیەی عەرەبی ئەنجامدراون.

ئێستا ئێران لە نێو خۆ لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ھاودەنگی خەڵکەوە زۆر لاواز بووە، تەنانەت لە قوم و تاران و ناو بنەماڵەی شەھیدان و بازنەکانی خوار ئایەتوڵاکانیش ھیچ پشتیوانیەکی نەماوە، لەرووی نێودەوڵەتیەوە بەتەواوەتی کۆنترۆڵکراوە، لەرووی سەربازیشەوە ئیسرائیل و ئەمریکا سوپایان تەکاند.

ئێستا داراییەکەی زۆر زۆر خراپە، مۆسادەڵێت:” تا شەش مانگی دیکە یەک سەد دۆلاری نرخەکەی دەگاتە ٦میلیۆن تمەنی ئێرانی،ئەوەش مەترسی گەورە لەسەر ئابووری و ناوخۆی ئێران دروستدەکات، ئەو وڵاتە پەنای بردوەتە بەر دۆلارەکانی عێراق و لەماوەی مانگی رابردوودا رۆژانە ٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کە موڵکی عێراقە گەیشتوەتە ئێران.


ئەمریکا و ئیسرائیل بەتەواوی یەک دەنگ و ھاودەنگن لە ئایندەیەکی نزیکی چەند رۆژ و چەند کاتژمێری دیکەدا ئیسرائیل ھێرشیدیکە بکاتە سەر چەند بنکەیەکی دیکەی وەک چەک و خۆراک و ھەواڵگری ئێرانی بۆ ئەوەی سوپا بەتەواوەتی تووشی دارووخانی  گەورە ببێت.

  ئێستا کاتی وەڵامە گرنگەکەیە، ئایا بۆچی ئێسرائیل و ئێران ھێرش ناکەنە سەر ئێران؟

ئەمریکا لە رووی ناوخۆەوە دۆخێکی زۆر باشی نییە، لەرووی نێودەوڵەتیشەوە بەھەمان شێوە، ئێستا شەڕی ئۆکرانیا کە شەڕێکی زۆر گرنگ و گەورەیە و ھەروەھا شەڕی ئەوروپا و روسیایە و ئەمریکاش پشتیوانی ئەوروپایە، لەلایەکی دیکە ھێشتا شەڕی داعش شەڕێکی گەورەیە لەبەردەم ئەمریکا، مەترسییان لەسەر ئەوە دروستکردووە کە ئێران لە ناوچەکەدا ببێتە بەشێک لەشەڕە گەورەکە.

لە راستیدا دۆخی عێراق و سوریا و لوبنان و چەند ناوچەیەکی دیکەی بچووک ھێشتا لەشەڕدایەو لە ھەر حاڵەتێکدا ئەگەری ئەوە ھەیە ئەو وڵاتانە بڕوخێن، لەلایەکی دیکەش تورکیا سەرقاڵی ھێرشە لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سوریا.

دۆخۆی ناوخۆی ئەمریکاش بەھۆی ئاڵۆزیەکانی سیاسەت ولاوازیەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە وایکردووە بژاردەی ھێرشی راستەوخۆ لە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە نەخرێتە بەرگفتوگۆ.

ئەمریکا نایەوێت ئێران وەک سوریا و عێراق و لوبنانی لێبێت، دەیەوێت وەک میسری لێبێت لە یەک کاتی کەمدا سوپای ئێران و رژێمەکە ھەر لەناوخۆدا بگۆڕدرێت،چونکە ئەمە باشترینە و دۆخی شەڕ کەمتر دەکات و ھەروەھا دۆخی  مرۆیش خراتر نابێت ئەگەر بەم شێوەیەبێت.

ئەم بژاردەیەی کە ئەمریکا دەیەوێت، لەراستیدا کەس نایەوێت، نە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نە دەوڵەتانی دراوسێ و نەدۆخەکەش ئەوە قبوڵدەکات و نەویلایەتی فەقێش دەتوانێت قبوڵی ئەوە بکات، چونکەگەلانی ئێران چاوەڕوانی گۆرانکاریی ریشەین، بۆ ئەویە لەچکەکە فڕبەن و بە بیرەوە لە تاران تا دیواندەرە بسوڕێنەوە.


بژاردەی لێدانی راستەوخۆش لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئێران بژاردەیەکی زۆر باش نییە، چونکە ھێرشەکەی رۆژی یەک شەممە بەھەماونی وت کە ھێشتا ئێران و مورتەزەقە و ھاوئاوردە و لایەنگرانی دەتوانن بگەنە زۆر شوێنی گرنگ لە ئیسرائیل و لەگەڵ ئەوەش موشەکەکانی ئێران دەکرێت بگاتە ناو جەرگەی تێلئەڤیڤ.

ئێستا مۆساد و سی ئای ئەی لەسەر ئەوە کۆکن دۆسیەی ھەواڵگری لەناوخۆی ئێراندا بچێتە ئاستی پڵەسەوە،بۆئەوەی بەتەواوەتی ھەم سوپا ھەمیش سیاسیەکانی ئێران لە پەلوپۆ بکەون، ھەر لەبەر ئەوە چاوەڕێی تەواوەتی ئەوەبن  کەچەندین کەسی دیکە لە بەرپرسانی ئێران و سوپاش ببنە قوربانی.

دەر ئەنجامی ئەم ھێرشانەش ھەم جیھان و ھەمیش ئیسرائیل وھەمیش ئۆکرانیا بە جارێک دەکەوێتەبەر پشویەکی تارادەیەک ئارامترەوە.

ئیسرائیل ناتوانێت لە ئێران بدات راستەوخۆ لەبەر ئەوەی ئێستا مەترسیەکە مورتەزەقەکانە کە مەرتسی دروستدەکەن، ئەگەر نا زانیاری دروست ھەیە کە سوپا لە ناوخۆی ئێرانیش توانای کۆنترۆڵی ھیچی نەماوە، یانی ئەگەر جارێکی دیکە جامە شەرابەکە نەنۆشن ئێرانیەکان ناتوانن بەرگەی چوار خولەکی شەڕێکی گەورەبگرن.

سوپا پارەی پێنەماوە، چەکەکانیان خراپن، راھێنان و کۆبونەوە و سناپەر و فیداییان نەماوە، تەنانەت چەندین فەیلەق لە سوپاش توانای نییە ھیچ بکات،ھەروەھا ئەو موحیبەتەی کە بۆ رابەریان ھەبوو نەماوە.

بە پوختی

ئەمریکا لەبەر ئەوەی شەری ئۆکرانیان و داعش وھەڵبژاردنی ناوخۆی ھەیە ناتوانێ لە ئێران بدات،ئیسرائیلیش لەبەر ھێرشە کتوپڕەکانی مورتەزەقەکان ناتوانێت دەستببات بژادەی لێدانی وەک جەنگ.

گەلانی ناوخۆی ئێرانیش ھیچ ئامادەنین بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ھێزێکی نوێو تۆکمە بۆ ناو ئێران دروستبکەن، پێدەچێت ئاڵۆزیەکان تا دوو ساڵی دیکە بخایەنێت و بەڵام ئەگەری زۆر ھەیە لە ٢٠٢٥دا ئێران گورزی زۆر بخوات و سەرباز داەبزێتە ناو ئێرانەوە.

 

1/31/2023 12:16:21 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]