سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

سەردانی سەرۆکی ھەرێم و گەڕانەوە بۆقوڵایی

فارس نەورۆڵى
سەردانی سەرۆکی ھەرێم بۆ ھەر جێگایەکی کوردستان حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام ئەو کاتە زۆر خواستراوە کە قەیرانێک یان کێشەیەک ھەبێت پێویستی بە فریاد ڕەسێک ھەبێت. لێرەدا لە حاڵەتێکی ئاساییەوە دەگۆڕێ بۆ پێداویستی، بۆیە لەکاتێکدا سەرۆکی ھەرێم بانگھێشتی داڤۆس دەکرێ، سەردانەکە ڕادەگرێ و دێتە سلێمانی. 

ئەم  کردەیە گوزارشتە  لە خەمخۆری و مەغزا و مانای خۆی ھەیە، چونکە ئەچێتە ژێر باری بەرپرسیارییەتیەوە، لەھەمانکاتدا پەڕینەوەیە بۆ ئەودیوی ناکۆکییەکان و گەڕانە بە دوای بیروڕا جیاوازەکانی ناوخۆ، بۆ بەستنەوەی تێگەیشتنەکان بەیەکەوە.

سەرۆکەکانی جیھان کاتێک لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆیانن و دەبیستن ڕوداوێک لە وڵاتەکەیان ڕویداوە، گەشتەکەیان ڕادەگرن و دەگەڕێنەوە وڵات، بەڵام سەرۆکی ھەرێم باش دەرکی بە قەیرانەکان و مەترسییەکان کردوە و دەزانێ تا بەرەی ناوخۆ بەھێز نەبێت لە دەرەوە دەنگی کورد نابیسرێت. دڵنیاشم ھەماھەنگییەکی باش لە نێوان سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتدا ھەیە ئا لەم کاتەدا بۆ ھاوسەنگی لە ئاستی دەرەوە و ناوەوەدا، ئەو ستراتیجییەی سەرۆک  نێچیرڤان کاری لەسەر دەکات ڕەنگێکی نوێی لەخۆ گرتووە، کە وابەستەی سیما ناوەکی و دەرەکییەکانە.

 لێرەوە گەڕانەوە بۆ قوڵایی، واتە بۆ ناو خود بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارە بۆ دەربازبوون لەم قۆناغە، بەڵام دەبێ بزانین سەرۆک نێچیرڤان (عاساکەی موسای بەدەستەوە نیە) و پێویستی بە ھاوکاری کۆی لایەنە سیاسییەکانە، جوڵەکانی نێچیرڤان بۆ چاکەی گشتییە.  بۆیە واباشە ھێزەسیاسیەکان لۆژیکیانە پێشوازی لێ بکەین.

5/21/2022 10:09:11 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]