سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

سەبارەت بە بەراوردی پیرۆزیەکان

هەڵوێست میرانى
چەند ساڵێک لەمەو بەر مامۆستایەکی ئاینی دیاری ھەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکی مەککە و مەدینەی پۆست کردبوو، لە ژێر وێنەکان ژمارە  یەک و دووی دانابوو و نوسیبووی کامەیان لای تۆ خۆشەویستە .؟ سەدان کۆمێنتی بۆ ھاتبوو، ڕیاکتی دڵی سور و گوڵ لە کۆمێنتەکان دانرابوو ، ھەبوو نوسیبووی ھەردووکیان ، کۆمێنتێکم نەبینی نوسرابێ بێ زەحمەت  مامۆستا ، کاکی ئەمین بۆ ئیحراجمان دەکەی .؟ لۆژیک لەو بەراوردە چی یە گەر بۆ ئەکتیڤی پەیج و کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت نەبێ .


ھەموو بستێکی ئەم زەوی یە پیرۆزە ، لە کۆخی گوندە دوورە دەستەکانی ئەم ھەسارەیە  بگرە تا دەگاتە جەنجاڵترین شاری دونیا ، ئەوەی پیسی کردووە خودی خاکەکە نیە ، بەڵکو  کوشت و بڕ و خوێن ڕشتنی زۆر و  جیاوازی چینایەتی و گەندەڵی و بڵاو بوونەوەی خراپەکاری مرۆڤەکانە، وەک چۆن مەککە  پیرۆزە  دێھاتێکی دوورە دەستی کوردستانیش پیرۆزە ، وەک چۆن قودس پیرۆزە ئەو خاکەی  دارستانەکانی ئەمازۆنیشی تێدا ڕوواوە  پیرۆزە .

پێغەمبەر ( دروودی خوای لەسەر بێ ) کاتێ کۆچی کرد و  شاری مەککەی جێھێشت  کەمێک وەستا و ڕووی لە مەککە کرد و فەرمووی ( گەر دەرنەکراباما  لێت دوور نەدەکەوتمەوە و تۆم جێنەدەھێشت ) ئەم خۆشەویستیەی پێغەمبەر ( د.خ)  بۆ مەککە لەوەوە سەرچاوەی گرت  مەککە نیشتیمانی ئەو بوو، شوینی لە دایک بوونی خۆی و باوک و باپیرانی بوو ، مەفتەنی منداڵی و گەنجیەتی ئەو  بوو.

لە قورئانی پیرۆز سێ شوێن لە سەر زەوی بە پیرۆز ناویان ھاتووە ئەوانیش ( مەککەی پیرۆز ، خاکی پیرۆزی کوردستان ، گوری سینین )
 * بەڵگە بۆ پیرۆزی خاکی کوردستان ئایەتێکی قورئانی پیرۆزە  کاتێ خوای گەورە ڕێنمونی پێغەمبەر نوح دەکات تا کەشتیەکەی لە شوێنێکی پیرۆز بنیشێتەوە و دەڵێت داوا  لە  پەروەردگار بکە ، لە شوێنێکی پیرۆز کەشتیەکەم  بنیشێنەرەوە، خۆشت دەزانیت باشترین شوێن بۆ نیشتنەوەمان کوێیە (  "ۆقُل رَّبِّ ڕَنزِلْنِی مُنزَڵا مُّبَارَکا ۆڕَنتَ خَیْرُ الْمُنزِلِینَ" ) ,لە درێژەی ئایەتەکەدا  خوای گەورە دەفەرموێت (ۆاسْتَۆتْ عَڵی الْجُودِیِّ )، چودی چیایەکە سەربە پارێزگای شەرناخی باکوری کوردستانە .

* شاری مەککە کەعبەی پیرۆزی تێدایە و قیبلەی موسڵمانانە (إِنَّ ڕَوَّڵ بَیۡتࣲ وُچِعَ لِلنَّاسِ ڵلَّژِی بِبَکَّەَ مُبَارَکࣰا ۆەُدࣰی لِّلۡعَـٰڵمِینَ)

بێ مەبەست و بە مەبەست ھەر بەراوردکاریەک لە نێوان پیرۆزیەکان کارێکی نالۆژیکیە ،  مەککە قیبلەی ئێمەیە و بە پیرۆزی دەزانین ، وە کوردستان کە خاکی باب و باپیرانمانە ،  لە سەر ئەم خاکە لە دایک بووین و تێیدا دەژین تێیدا دەمرین  بە پیرۆزی دەزانین ، ئەگەر پاسا و بۆ لێدان لە پیرۆزی  کوردستان بوونی دەسەڵاتێکی عەلمانی بێ ، دەپرسین کێ ئێستا حوکمی مەککە دەکات .؟ 

ئەگەر خاکی کوردستان لە ڕابردوو شوێنی ئاگر پەرستان  بووبێ لە بەرامبەردا  دانیشتوانی مەککە لەو پەڕی جەھالەت دەژیان و کچەکانیان زیندەبەچاڵ دەکرد ،وە کەعبەی پیرۆزیان پڕکردبوو لە بت و ێەنەم  ، تا خوای گەورە پێغەمبەری نازداری بۆ نازل کردن ، ئەوانیش تا پێیان کرا سوکایەتیان پێ کرد ، بۆختانیان بۆ ھەڵبەستا  ، لێیان دا ، ناچار بە کۆچ کردن و شار بە دەریان کرد .

ئەگەر پاسا و بۆ لێدان لە قودسیەتی کوردستان دۆستایەتی ئەمریکا و ئیسرائیل بێ ، دەبێ بشپرسین کامەمان زیاتر لە ئەمریکا و ئیسرائیل نزیکین ، دەسەڵاتدارانی ئێمە یان دەسەڵاتدارانی مەککە .؟  سعودیە ساڵانە بە ملیاران دۆلار لە داھاتی نەوت و حاجیانی ماڵی خوا دەخاتە خەزێنەی ئەمریکا لە بەرامبەر کڕینی چەکی ئەمریکی بۆ پارێزگاری کردن لە خۆی ، سعودیە ئەمساڵ خەریکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیەتی لەگەڵ ئیسرائیل و فڕۆکەخانەی نێوان ھەردوو وڵات بە ڕووی گەشتیاران و بازرگانانی  یەکتر کراونەتەوە ، بڕیارە لە داھاتوو لە چەندین بوار کۆمەک و  ھاوکاری یەکتر بکەن و بە ئاشکرا  ببنە دۆستی یەکتر .

8/9/2022 4:05:21 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]