سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

نیفاق چییە؟

ڕێبین مستەفا شێخ
*نیفاق ئەوەیە درێژکردنەوەی دوو ساڵ بۆ مەسعود بەرزانی بە دیکتاتۆری بزانی,بەڵام حەفتا ساڵ گەدایی و عەبدایەتی بەریتانیە سورفلەکان بۆ شاژن بە دەستکەوت!

*نیفاق ئەوەیە حوکمڕانی حەفتا ساڵی ژنێک وەک بنەمایەکی دیمۆکراسی بزانیت!

* بەھا باڵا گەردوونیەکان لە نموونەی"ئازادی,دادپەروەری, دیمۆکراسی...ھتد " یەک پاکێجن,یان بڕوات پێیانە یان بڕوات پێیان نییە,بەبێ ھەڵاوێردن و جیاکاری نەژادی و ڕەگەزی و نەتەوەیی .

*نیفاق ئەوەیە شیر و تیرت سوار بێت دژی دیکتاتۆری ناوخۆیی و  ھاواری گریە و ناڵینت رۆژە ڕێیەک بڕوات بۆ مەرگی شاژن.
*نیفاق ئەوەیە بەردەوام رەخنە لە کادیری حیزبی کوردی بگریت  بەڵام چاوت لەئاست ئەو عەبدایەتیە تولانیەی گەلانی بەریتانیا موزمەعیل بکەیت!

*نیفاق ئەوەیە گەلێک حەفتا ساڵ یەک شاژن و مەلیکە و پاشا و بەڕ و بەحری ھەبێت ئاسایی بێت لەلات و ڕۆژانە شانامە بۆ دیمۆکراسی و ئازادیەکەیان ڕیز بکەیت,

*لەڕاستیدا ھیچ جیاوازیەک لەنێوان سەرۆکەکانی جیھاندا نییە,ھەمووی خەریکی دزی و فزی و گەندەڵین,ھەموو سەرۆکەکان حەڵقەیەکی زنجیری زوڵم و ستەمن,بەسەر مرۆڤایەتیەوە,لەڕاستیدا مردنی ھەریەکێکیان پسانی حەڵقەیەکە  لەو زنجیرە بۆیە ھەوڵمەدە ئەلەندی و پەمەیی لەدنیا بڕوانیت!

*ئەوەی کە جیاوازی دەکەیت,ئەوەی کە گەلان لەیەک جیادەکەیتەوە,ئەوەی کە مێشکت پڕیەتی لە بانێکە و دووھەوا,ئەوەی کە ئەم ھەموو پارادۆکسە لە مێشکتدایە نیشانەی ھەبوونی نیفاق و دوو ڕوویەکی گەورەیەلە تۆدا,زوو فریای خۆت بکەوە و خۆت لەم دوو ڕوویە نەجات بدە.

*بنەمای حوکمڕانی سالم و باش ھەلبژاردن و دیمۆکراسیەتە ئایا حەفتا ساڵ مەلیکەیی و شاژنی و سەرۆکی مەملەکەتێک و گەلێک دیمۆکراسیە؟لەگەڵ بنەماکانی دمۆکراسیەت دێتەوە یەکێک ھەتا مردن تاپۆی سەرۆکایەتی و مەلیکایەتی مەملەکەتی لەگیرفان بێت,کە مردیش مێردەکەی و کوڕ و نەوەکانی ببنە سەرۆک.


9/9/2022 12:20:30 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]