سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ئەردۆغان: ناوچەیەكی ئارام لەباكوری سوریا دروست دەكەین

زێد نیوز:

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت "پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەرێنیمان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامدا".

سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانەی پێشكەشكردنی وتارێك لە كۆبوونەوەیەكی حزبەكەیدا (پارتی داد‌و گەشەپێدان)، ئاماژەی بەوە كرد "لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا لەسەر دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام بەقوڵایی 30 كیلۆمەتر لەسەر سنوری توركیا و سوریا، رێككەوتین". 

ئاماژەی بەوەش كرد "لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باسمان لە ڕەوشی سوریا و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا كرد". 
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان سەرۆك كۆماری توركیا‌و سەرۆكی ئەمریكا دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دایە توركیا لەبارەی هێرشكردنە سەر ناوچە كوردییەكانی سوریا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-15
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]