سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

تەڤدەم:رەنگە لەڕۆژانی داهاتوو هەڵویستی نوێ لەئەمەریكاوە ببینین

زێد نیوز:

لێپرسراوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی تەڤدەم رایدەگەیەنێت "ئەمەریكا هیچ گرەنتییەكی لەهیچ رویەكەوە بەئێمە نەداوە‌و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شەڕڤانانمان وەك هێرشەكانی داعش دەبینین".

ئاڵدار خەلیل لێپرسراوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی تەڤدەم وتی "كوردانی سوریا بەتەواوەتی پشت بە هێزەكانی ئەمەریكا نابەستن و ئەمەریكاش هیچ گرەنتییەكی بە ئێمە نەداوە، بەڵام پەیوەندییەكانی هەردوولا بەردەوامە و نەپچڕاوە".

وتیشی "دیدار و گفتگۆكانمان لەگەڵ ئەمەریكییەكان بەردەوامی دەبێت و ئەگەری هەیە لەڕۆژانی داهاتوو هەڵویستی نوێ لەئەمەریكاوە ببینین".

خەلیل روونیكردەوە "هێزەكانی ئەمەریكا بۆ یارمەتیدانی ئێمە لەدژی داعش هاتنە سوریا، بۆ هەماهەنگی هاوكاریی یەكتری رێككەوتین، بەڵام ئەمە بەواتای پشتیوانی تەواوەتی نییە".

بەرپرسەكەی تەڤدەم ئاماژەی بەوە كرد "بابەتی گرنگ لەئێستادا ئەوەیە توركیا دەیەوێت كوردانی سوریا لەناوببات، بەڵام هەڕەشەكانی توركیا لەسەرمان هەر وەكو هەڕەشەكانی داعشەو ئەمەریكا چۆن لەبەرانبەر داعشدا هاوكاری كردین، دەبێت لەبەرانبەر توركیاشدا هاوكاریمان بكات و هەمان هەڵوێستی دژە داعشی بەرانبەریان ببێت".

ئاڵدار خەلیل سەبارەت بە گفتوگۆكانی حكومەتی سوریا و كوردانی سوریا، وتی "هێشتا هیچ پێشكەوتنێك لەو بارەیەوە ڕووینەداوە و نەخشەڕێگایەكمان هەیە كە خەریكی ئامادەكردنین، چاوەڕوانین كە روسەكان بتوانن حكومەتی سوریا بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەم بنەڕەتانەوە ئامادە بكەن و لەئێستاشدا لەسەرەتای گفتگۆ و ڕاوێژداین".

وتیشی "هیوامان لەسەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی سوریا هەڵچنیوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]