سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

یەكەیەكی سەربازی ئەمریكا لەسوریاوە بەرەو هەرێمی كوردستان پاشەكشەی كرد

زێد نیوز:

سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی سەربازی دێرزور رایدەگەیەنێت "یەكەیەكی سەربازی سوپای ئەمریكا لەناوچەكانی سوریاوە بەرەو هەرێمی كوردستان پاشەكشەیان كردووە".

سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی سەربازی دێرزور ئاماژەی بەوە كردوە "یەكە سەربازییەكەی سوپای ئەمریكا لە 100 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێكهاتووە‌و دوێنێ‌ (پێنجشەممە) لەسوریاوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێكەوتووە". 

بەوتەی سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی سەربازی دێرزور "یەكە سەربازییەكەی ئەمریكا لەرێگەی دەروازەی سنوری سێماڵكاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-04
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]