سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

كۆشكی ئەلیزێ‌: ماكرۆن داوای لە پوتین كرد كوردانی سوریا بپارێزێت

زێد نیوز:

كۆشكی ئەلیزێی وڵاتی فەڕەنسا راگەیەندراوێكی لەبارەی ئەنجامدانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆكی فەڕەنسا‌و سەرۆكی رووسیا، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی كۆشكی ئەلیزێ‌ هاتووە "لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا، ماكرۆن داوای لە پوتین كرد كە كوردانی سوریا بپارێزێت". 

بەپێی راگەیەندراوەكە "لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ماكرۆن‌و پوتین تاوتوێی گۆڕانكارییەكان‌و دۆخی سوریا كردووە". 

راگەیەندراوەكەی كۆشكی ئەلیزێ‌ روونیدەكاتەوە "سەرۆكی فەڕەنسا جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی شەڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسوریاو ناوچەكانی تری جیهان بەردەوام دەبێت". 

بەپێی راگەیەندراوەكە "ماكرون وتوویەتی :تیرۆر كۆتایی نەهاتووە، بۆیە وەك هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەشەڕی تیرۆر بەردەوام دەبین".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-03
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]