سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزارەتی بەرگری سوریا كشانەوەی ژمارەیەك لەشەڕڤانی كوردی لەمینبج راگەیاند

زێد نیوز:

وەزارەتی بەرگری سوریا راگەیەندراوێكی لەبارەی كشانەوەی ژمارەیەك لەشەڕڤانی كورد لەشارۆچكەی مینبج، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری سوریادا، هاتووە "نزیكەی 400 شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەمینبج كشاوونەتەوە". 

راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات "شەڕڤانە كوردەكان مینبجیان بەرەو كەناری رۆژهەڵاتی فوڕات بەجێهێشتووە".

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری سوریا، شەڕڤانە كوردەكان ئەمڕۆ (چوارشەممە) بە 30 پاس بەرەو رۆژهەڵاتی فوڕات گواستراونەتەوە". 
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو شەڕڤانانە ئەمڕۆ چوارشەممە بە 30 پاس لە منبجەوە بەرەو رۆژهەڵاتی رووباری فورات گواستراونەتەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]