سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

نیویۆرك تایمز: ترەمپ وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەسوریا درێژكردەوە

زێد نیوز:

رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بۆ 4 مانگی دیكە".

سەرچاوەكە بۆ رۆژنامەكەی روونكردۆتەوە كە دۆناڵد ترەمپ ئەو باسەی لە گەشتی ئەمدواییەی بۆ عێراق بەشێوەیەكی نهێنی لەگەڵ ژەنەراڵ بول لاكامیرا فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دژی داعش ، باس كردووە‌و ترەمپ بەڵێنی ئەوەیداوە كە چەند مانگێك تەرخان بكات بۆ سەربازە ئەمریكییەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری كشانەوە لەسوریا. 

بڵاوكردنەوەی هەواڵەكەی (نیویۆرك تایمز) لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ (دووشەممە) دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی بڵاوكردنەوەی تویتێكدا لە هەژماری خۆی لە (تویتەر) بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا بەشێوەیەكی هێواش لەسوریا دەكشێنەوە و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە سەرەڕای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا، بەڵام شەڕی تیرۆر هەر بەردەوام دەبێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-01
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]