سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ترەمپ: سوپای ئەمریكا بەهێواشی لەسوریا دەكشێتەوە

زێد نیوز:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت "سوپای ئەمریكا بەهێواشی لەسوریا دەكشێتەوە".

لەمیانەی بڵاوكردنەوەی تویتێكی نوێدا لەهەژماری خۆی لەتویتەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وتی "لەسەروبەندی بڵاوبوونەوەی داعشدا ئاژاوە سووریای گرتەوە، ئەو كاتە دەسەڵاتم گرتە دەست". 

دەشڵێت "ئەوەی من لەسووریا كردوومە هەر كەسێكی تر بیكردایە نازناوی پاڵەوانی نەتەوەیی لێ دەنرا". 

لەبەشێكی تری تویتەكەیدا، ترەمپ روونیكردەوە "داعش لەكۆتاییەكەیدایە، ئێمەش سەربازەكانمان بەهێواشی دەكشێنینەوە". 

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە "بڕیاری كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسووریا بەشێكە لەو بەڵێنانەی لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە خەڵكی ئەمەریكام داوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-12-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]