سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا ده‌هێنێت؟

زێد نیوز:

توێژینەوەیەکی گرنگی گۆڤاری (فرویدین)ی ئەڵمانی کە بۆ تەندوستی ملیۆنەها هاووڵاتی لەسەرتاسەری جیهان سودی هەیە، ئەو کاریگەرییانە دەخاتەڕوو کە بەسەر جەستەدا دێت لە کاتێکدا بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ ئاو بخورێتەوە.

 
توێژینەوە زانستییەکە ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکات، لەگەڵ هەستان لە خەو یەکەم کارێک کە بیکەن خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو بێت، کە بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە ئەو کارە چەندین سودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.

ڕزگارکردنی لەش لە ژەهر
جەستە لەشەودا پشوودەدات و رزگاری دەبێت لە ژەهر و ماددە زیان بەخشەکان، کاتێکیش مرۆڤ لەسەر گەدەی بەتاڵ ئاو دەخواتەوە بەھەمان شێوە ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ ڕزگاربون لە ژەھرەکان و نوێکردنەوە و چالاک کردنەوەی بەرھەمھێنانی خانەی ماسولکەکان و خانەکانی خوێن.

کرداری دروستکردنی وزە چالاک دەکات
خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ کرداری دروستکردنی وزە بە ڕێژەی ٪‏٢٤ زیاد دەکات، ماددە شلەکان لەلەشدا زیاد دەکات بەتایبەت بۆ ئەوانەی سیستمێکی دیاریکراوی خواردن پەیڕەو دەکەن، سەرەڕای ئەوەی بەرزکردنەوەی ڕێژەی وزە لە جەستەدا وا دەکات کۆئەندامی ھەرس بەشێوەیەکی باشتر کار بکات بەھەمان شێوە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێش بەشێوەیەکی ئاسانتر.

بۆ کەمکردنەوەی دڵەکزێ و ئازارەکانی گەدە
ناڕێکی لە هەرسکردنی خۆراک بەھۆی زیادەی ترشەڵۆکی گەدەوە دەبێت کاتێک ئەو شلە ترشە زیادبێت مرۆڤ ھەست بەدڵە کزێ دەکات، بەڵام لەکاتی خواردنەوەی ئاو لە کاتی ھەستان لەخەو، ئەوا ڕێژەی ترشەڵۆک کەمدەکات و دڵەکزێ کەم دەبێت و لەوکاتەشدا گەدە ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی ژەمی بەیانی.


جوانکردن و نەرمکردنی پێست
کەمی شلەمەنییەکان لەناو جەستەدا زیبکە و چرچی لەسەر روخسار دروست دەکات، توێژینەوە نوێکان ئەوەشیان دەرخستووە خواردنەوەی نیو لیتر ئاو، واتە نزیکەی دوو پەرداخ لەسەر گەدەی بەتاڵ بەشێوەیەکی گەورە سوڕی خوێن چالاک دەکات و پێست ڕەونەقدار و و نەرم و شێدار دەکات.

ڕێگری دەکات لەبەردی گورچیلەو میزەڵدان
خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی خاڵی ڕێگری دەکات لە دروستبونی بەردی گورچیلە و هەوکردنی میزەڵدان گە ئەو ڕێژە شلەمەنیەی لەش ترشەڵۆکی گەدە کەم دەکات و ژەھرەکانی لەش دەردەکات.

بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری
 خواردنەوەی ئاو لەکاتی ھەستان لەخەو کۆئەندامی لمفەگرێکان ھاوسەنگ دەکات کە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ کەمتر توشی پەتابێت و رێگری لەگواستنەوەی نەخوشییەکان بۆ مرۆڤ دەکات.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-06
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]