سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

سوپای سوریا لەسنوری رۆژئاوای منبج بڵاوەی پێ‌ كرا

زێد نیوز:

ئاژانسێكی هەواڵی رووسیا بڵاوی كردەوە كە "سوپای سوریا دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی هێزەكانی لەسەر سنوری رۆژئاوای شارۆچكەی منبج لەپارێزگای حەڵەب‌و لەبەشی باكوری شارۆچكەكەش بەردەوامە لەبڵاوەپێكردنی هێزەكانی.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیك¬ی رووسی لەسەر زاری پەیامنێرەكەیان لە سوریا بڵاوی كردەوە “سوپای سوریا هێزەكانی بەدرێژایی سنوری رۆژئاوای شارۆچكەی منبج بڵاوەپێكرد‌و هێڵی بەرگری خۆیان جێگیر كرد‌و ئاڵای سوریایان تیادا هەڵكرد". 

پەیامنێرەكەی سپۆتنیك ئاماژەی بەوە كردووە كە سوپای سوریا بەهەمان شێوە لە بەشی باكوری منبج دەستی كردووە بە بڵاوكردنەوەی هێزەكانی". 

بەپێی ئاژانسەكە ئامانجی سوپای سوریا لەبڵاوەكردنی هێزەكانی لەرۆژئاوا‌و باكوری منبج بۆ ئەوەیە رێگەی هێزەكانی قەڵغانی فوڕات بگرێت كە لەلایەن توركیاوە هاوكاری دەكرێن‌و نەهێڵن پێشڕەوی بكەن بەئاراستەی ناوچەكە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-12-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]