سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

لەشکرکێشی تورکیا ئەزموونە دەرکەوتووە دیموکراتیەکەی کوردەکان دەخاتە مەترسیەوە

زێد نیوز:

وەرگێڕانی: محەمەد سەڵاح- تایبەت بە زێد نیوز


لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە باکوری سوریا ئەزموونێکی شۆڕشگێڕانە لەناودەبات لە خۆبەڕێوەبردن کە لەگەڵ هیچ شتێک ناگونجێت، من زیاتر لە 30 ساڵی خوێندنم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام ئەمەم بینیوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی لەناکاوی ڕۆژی 6 ی تشرینی یەکەمی 2019دا، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ  کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکای لە باکوری سوریا، راگەیاند. 

نزیکەی هەزار سەربازی ئەمریکی لەو ناوچەیە بوونیان هەبوو کە پشتیوانییان لە هێزە کوردییەکان دەکرد کە لەتەک ئەمریکییەکان لەدژی رێکخراوی داعش دەجەنگان. 
تورکیا ترسی ئەوەی لێ نیشتبوو کوردەکانی سوریا لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە کوردەکانی تورکیا بەیەکەوە ببەستێنرێن کە داوای مافی ئۆتۆنۆمی یاخود سەربەخۆییان، کردبوو.

لە 9ی تشرینی یەکەمی 2019 سوپای تورکیا دەستی بە هێرشەکانی کرد و بە تۆپ و هێزی فڕۆکەوانی بەخەستی ناوچە کوردنشیەکانی بۆردومان کرد. کوردەکان پەیتا پەیتا ناوچەکەیان چۆڵ دەکرد و زیاتر لە 24 کەس لە باکوری سوریا کوژران.

بە وتەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئامانجی تورکیا لە لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە بۆ جیاکردنەوەی کوردەکانی سوریا لە سنوری تورکیا.

بەڵام هێرشی وڵاتەکەی زۆر زیاتری لەوە ئەنجامدا کە ئاماژەی پێدا. کە ئەمەش پرسی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ژێر پرسیارەوە.


هەموو کوردەکانی سوریا داوای ئۆتۆنۆمی(خۆبەڕێوەبردن) دەکەن لە ''ڕۆژئاوا'' کە بە مانای''خاکێک کە ڕۆژی لێ ئاوا  دەبێت"دێت. 

هێزە کوردییەکان خاوەندارێتی ئەو هەرێمە وشک و ڕووتەیان کردووە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە هەر لە ساڵی 2012ەوە ڕاستەوخۆ پەیوەست بووە بە حکومەتی سوریا. پاشان سەرکەوتووانە توانیان لە مەترسیەکانی داعش بیپارێزن.

کوردەکانی سوریا ژمارەیەکی کەمن لە هەرێمێکدا کە بە "کوردستان" ناسراوە، کە بەشێک لە تورکیا، سوریا، عێراق و ئێران پێکدەهێنن. کوردستان ماڵێکە بۆ زیاتر لە (25 بۆ 35) ملیۆن کورد، خاوەن کلتور و نەتەوەیەکی کەمینەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کلیلی تێگەیشتنی بارودۆخی ڕۆژئاوا بریتییە لە بیری ''کۆنفیدرالیزم''. لەم حاڵەتەدا- شێوەی ئەم حکومەتە، یەکە ناوخۆکان، کوردستان دەبێتە فیدڕاڵی کە پەیوەندییەکی گرنگی بە ئۆتۆنۆمیەوە هەیە.

لەبەر ئەو هێزە سەربەخۆییەی کە کوردەکان هەیانە پێویستیان  بە حکومەتی ناوەند نییە و بەڵکو دەتوانن خۆیان بەڕێوەببەن، وە  کۆنفیدرالیزمی کوردی لە شێوازی سیستمی فیدراڵی ئەمریکی جیاوازە.

کوردەکان زۆر بەپەرۆشن بۆ کارپێکردنی دەستوری ڕۆژئاوا کە داوای بوونی ئاڵایەکی سەربەخۆ دەکات لەسەر هەر سێ ناوچەکە. وە لەو سێ ناوچەیەدا کوردەکان خۆیان بەرپرسەکان هەڵدەبژێرن. ئەوان سورن لەسەر داواکردنی خۆبەڕێوەبردن.

کۆنفیدرالیزم کوردەکان لە هەموو حکومەتێک دووردەخاتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مافی خۆبەڕێوەبردنیان پێدەدات.

لەم بەر و لەو بەری هەرێمەکە، هێز لە لووتکەدا کۆدەکرێتەوە. بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، سەرکردەیەکی زۆردارە کە لە جەنگی هەشت ساڵی وڵاتەکەی بەدڵڕەقانە نەیارەکانی لەناو بردووە. 


دەستوری ڕۆژئاوا ئازادی دەربڕین و خۆپالاوتن و یەکسانی هەموو ئایینەکان و زمانەکان دەستەبەر دەکات. دەستوری ڕۆژئاوا دیموکراسی ڕاستەوخۆ، چەمکی سنورەکان و یەکسانی ڕەگەزەکان لەخۆدەگرێت. پیاوان و ئافرەتان دەتوانن بەشداری لە هەموو پۆستێکی حکومەت بکەن. ئافرەتە کوردەکان لە سوریا وەک سەرباز لە دژی داعش شەڕیان دەکرد.
لە هەرێمێکدا کە ئایین و سیاسەت زۆرجار لێک دەئاڵێندرێن، حکومەتی کوردەکان دنیاگەراییە. پەیڕەوکارانی ئایینی ناتوانن لە سیاسەتدا خزمەت بکەن. بەڵام تەنانەت دەستوری ڕۆژئاوا مافی هەموو هاووڵاتیەک لە ژینگەیەکی تەندروست تەرخان دەکات.

هەموو وڵاتەکان، تەنانەت سوریاش، دەستوریان هەیە لەگەڵ پاشنوسی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ.

لە ڕۆژئاوادا دەستور کاریگەری خۆی هەیە. کوردەکانی سوریا درکیان بە خەونەکەی 2010-2011ی دیموکراسی بەهاری عەرەبی کردووە.

خاڵە نەرێنیەکانی ڕۆژئاوا

ناکۆکی ناوخۆیی لە کۆمەڵگەی کوردانی ڕۆژئاوا زیان بە یەک پارچەیی سوریا دەگەیەنێت-وەک، فریودانی بەردەوام بۆ وەرگرتنی هێز لە نێوان هۆزە کوردە ڕکابەرەکان و تێکۆشان بۆ بەناوبانگ بوون و دەستڕۆیی لە نێو کوردەکانی تورکیا، سوریا و عێراق ئەمە بەدی دەکرێت.
زۆربەی کوردانی ڕۆژئاوا دامەزرێنەری (پەکەکە) بە قارەمانێکی نەتەوەیی دادەنێن کە عەبدوڵا ئۆجەلانە. ئۆجەلان بوو کە ئایدیای کۆنفیدرالیزمی ووروژاند لە ساڵی 2005.

بەڵام تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان (پەکەکە) بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دادەنێن. پەکەکە تووشی یاخیبون بووە لە دژی حکومەتی تورکیا.


مەترسیە لە پێشینەکان
بارودۆخی ڕۆژئاوا لە مەترسیدایە

تەنانەت ئەگەر تورکیاش هێزە ئاسمانییە بەهێزەکەی بۆ هێرشەکانی بەکارنەهێنابا، ئەوا ڕۆژئاوا هەر داهاتوویەکی لاواز چارەنووسی دەبوو.

پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە کە بە هەموو شێوەیەک دووربوون لە شەڕی ناوخۆی سوریا. 

لەگەڵ ئەوەشدا، جێی گومانە کە ڕژێمی سوریا کوردەکان خەڵات بکات بۆ پاراستنی بێلایەنیان لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریا. نەک هەر ئەوە بەڵکو هەر جێی گومانە کە خەڵاتیان پێبەخشێت لەبەر سنوردارکردنی ئامانجەکانیان بۆ دەستکەوتنی ئۆتۆنۆمی"خۆبەڕێوەبردن" لە جیاتی سەربەخۆبوون.

هۆکارەکە ئەوەیە کە: ڕۆژئاوا لە وڵاتێکە کە خاوەن گەورەترین کێڵگەی نەوتییە کە وڵاتی سوریایە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-01
زیاتر...
123
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]