سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عەبدولواحید بۆ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ: دەست و دەمتان لە کەس مەپارێزن

زێد نیوز:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەکات دەست و دەمیان لەکەس نەپارێزن و ببنە دەنگی خەڵک و پێیان دەڵێت "ئەوان چی دەکەن بەرامبەر بە خەڵک،ئێوەش وەک ئەوان بکەن".

 
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کردووە لە پەرلەمانی کوردستان داوایان لێدەکات بە پێی (نوقتە نیزام) یاخود بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ و رێکارە یاساییەکان مامەڵە نەکەن لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و تەنانەت سەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و هیچ بەرپرسێکی ئەم وڵاتە!.

ئاماژە بەوە دەکات کام ڕێگایەی بە گونجاو دەزانن بیگرنە بەر، تەنانەت گەر بگاتە پێڵاو تێگرتنیش، دەشڵێت "ئەوەی کە بە دڵتانە بۆ دیفاعکردن لە خەڵک، بیکەن".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامەکەیدا روونیدەکاتەوە "یەکێتی و پارتی لە بنی پێیان تا نوکی سەریان کاری نایاسایی و بێ رێزی و زوڵمکردنە لە خەڵک، بۆیە ئێوە ناکرێت بێدەسەڵاتانە دابنیشن و چاوەڕێی رێکاری یاسایی و رۆتینی ئەوان بن".

جەختیشدەکاتەوە "مرۆڤ یەک جار دەمرێت. پەرلەمان و دامەزراوەکانیان لێ بکەنە قوزەڵقورت".

دەشڵێت "یان لەمەولا دەبێت باسی کێشەی خەڵک و بابەتە گرنگەکانی خەڵک بکەن، یان ئەو دیوەخانەیە بە داخستن بدەن".

پەیامەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکاتێکدایە ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا د.کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەبەرامبەر رێگریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە قسەکردنی هاتە دەنگ و ئاماژەی بەوە کرد "سەرۆکی پەرلەمان ئەو مافەی نییە رێگری لەقسەکردنی بکات و مافی قسەکردنی پەرلەمانتاران خەڵک داویەتی نەک سەرۆکی پەرلەمان". 

دەقی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 

داوا لە پەرلەمانتارانی ئەزیزی نەوەی نوێ دەکەم کە بە پێی (نوقتە نیزام) یاخود بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ و رێکارە یاساییەکان مامەڵە نەکەن لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و تەنانەت سەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و هیچ بەرپرسێکی ئەم وڵاتە!.

بەڵکو کام ڕێگایەی بە گونجاو دەزانن بیگرنە بەر، تەنانەت گەر بگاتە پێڵاو تێگرتنیش، ئەوەی کە بە دڵتانە بۆ دیفاعکردن لە خەڵک، بیکەن.

یەکێتی و پارتی لە بنی پێیان تا نوکی سەریان کاری نایاسایی و بێ رێزی و زوڵمکردنە لە خەڵک، بۆیە ئێوە ناکرێت بێدەسەڵاتانە دابنیشن و چاوەڕێی رێکاری یاسایی و رۆتینی ئەوان بن.

خەڵک ئێوەی ناردۆتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دیفاع لە خەڵک بکەن، جا پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دەنگەی خەڵک بگەێنن،ئەوا چی پێویستە لەمەودوا بیکەن.

مرۆڤ یەک جار دەمرێت. پەرلەمان و دامەزراوەکانیان لێ بکەنە قوزەڵقورت.

یان لەمەولا دەبێت باسی کێشەی خەڵک و بابەتە گرنگەکانی خەڵک بکەن، یان ئەو دیوەخانەیە بە داخستن بدەن.

دەست و دەمتان لە کەس مەپارێزن و ببنە دەنگی خەلک، ئەوان چی دەکەن بەرامبەر بە خەلک،ئێوەش وەک ئەوان بکەن.

رێزیان لە خەلک و ئێوە گرت، ئەوا رێزیان لێ بگرن، بێرێز بوون، بێ رێز بن. 

"العین بالعین والسن بالسن والبادی اڤلم" 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]