فراکسیۆنی یەکگرتوو هۆشداری دەدات.. چاكسازییه‌كان له هه‌رێم چەقی بەستووە
زێد نیوز:
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی چه‌قبه‌ستووی چاكسازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دەدات و ئاماژە بەوە دەکات "زیاتر له 100 رۆژ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم تێپەڕیوە و تا ئێستا ئه‌و چاكسازییانه‌ی پێویسته نه‌هاتۆته دی".
لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند "به‌داخه‌وه له دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 100 رۆژ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، تا ئێستا ئه‌و چاكسازییانه‌ی پێویسته نه‌هاتۆته دی، له كاتێكدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان 5 ساڵه دیار نیه، ئێستا وا مانگی 10 ته‌واو ده‌بێت هێشتا بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دیار نیه".
ئاماژەی بەوەش کرد، چاكسازی له فره موچه‌و بندیوار و خانه‌نشینی نایاسایی گه‌یشتۆته ئاستێكی چه‌قبه‌ستوو كه مه‌ترسیداره.
روونیشیکردەوە "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كنه‌خراوه، بێكارییه‌كی زۆر كه‌ڵه‌كه بووه، دهرچووانێكی زۆری پرۆسه‌ی خوێندن دانامه‌زرێن نه كه‌رتی تایبه‌ت ئهیانگرێتهخۆ نه حكومه‌ت".
هۆشداریشیدا "هه‌ر ئه‌مانه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدان، هۆشداری ده‌ده‌ین كه هه‌رێمی كوردستان لێی به‌ده‌ر نیه، بۆیه پێویسته ئه‌و چاكسازییانه به زووترین كات بێنه دی".
بەوتەی شێرکۆ جەودەت "كه‌س نازانێت داهات و دارایی هه‌رێمی كوردستان چی لێدێت و بۆچی خه‌رج ده‌كرێت، به‌بێ په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆپۆزه‌ڵی بودجه ده‌نێردێت بۆ به‌غدا، په‌رله‌مان ته‌همیش ده‌كرێت، ناكرێت به‌بێ په‌رله‌مان بودجه‌و داهات و خه‌رجی مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه دۆخێكی مه‌ترسیداره، بۆیه به ئه‌ركی سه‌رشانمانی ده‌زانین هۆشداری بده‌ین و نابێت ئه‌مه به‌رده‌وام بێت و قابیلی قبوڵكردن نیه".
جەختیشی کردەوە "قه‌یرانه‌كان گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كرێت بێگومان ئاسه‌واری نه‌خوازراوی ده‌بێت، كه هه‌موومان ده‌مانه‌وێت كوردستان پارێزراو بێت له‌و ئاسه‌وارانه".
|
زیاتر...