لەکارلابردنی عادل عەبدولمەهدی نزیک بۆتەوە.. عامری دەستی هاوکاری بۆ سەدڕ درێژدەکات
زێد نیوز:
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وەڵامی پەیامەکەی موقتەدا سەدڕ، رێبەری رەوتی سەدڕ دەداتەوە رایگەیاند "پێکەوە هاوکاری دەکەین لەپێناوی بەدیهێنانی بەرژەوەندی گەلی عێراق و رزگارکردنی وڵات بەو جۆرەی کە لە بەرژەوەندی گشتیدایە.
بەر لە وەڵامدانەوەکەی عامری بۆ موقتەدا سەدڕ، عادل عەبدولمەهدی بە نامەیەک وەڵامی داخوازییەکی موقتەدا سەدڕ، رێبەری رەوەتی سەدڕی دایەوە کە داوای چوونە پەرلەمان و راگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی لێ کردبوو و عەبدولمەهدی پێشنیاری کردبوو کە سەدڕ و عامری هاوپەیمانییەک ئەنجام بدەن و حکومەت پێکبهێنن.
لەبەرامبەر وەڵامنامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، موقتەدا سەدڕ داوای لە هادی عامری کرد هەماهەنگی بکەن و حکومەتێکی نوێ پێکبهێنن.
|
زیاتر...