سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

سەدڕ هۆشداری دەداتە عەبدولمەهدی: متمانەت لێوەردەگرینەوە

زێد نیوز:

موقتەدا سەدڕ، رێبەری رەوتی سەدڕ لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و هۆشداری ئەوە دەدات لەگەڵ هادی عامری متمانەی لێوەردەگرنەوە.


لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە، موقتەدا سەدڕ، رێبەری رەوتی سەدڕ داوا لە هادی عامری دەکات هاوکاری بکات بۆ سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق. 

لەپەیامەکەیدا سەدڕ سەرلەنوێ داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بچێتە پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە رابگەیێنێت.

داواش دەکات، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەڵبوەشێتەوە. 

پەیامەکەی سەدڕ لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (سێشەممە) پاش گەڕانەوەی لە ئێران، لەپارێزگای نەجەف چووە نێو خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]