سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

نەوەی نوێ: سێ خۆبەخشی جوڵانەوەکەمان لە کەربەلا دەستگیرکران

زێد نیوز:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی سێ خۆبەخشی جوڵانەوەکە لە شاری کەربەلا بەهۆی هاوسۆزییان بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنە مەدەنییەکان بۆ داواکردنی مافە رەواکانی خەڵکی عێراق، بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ لە کەربەلا، سێ خۆبەخشی جوڵانەوەکەمان بە ناوەکانی" احمد صلاح هادی، سعد ازهر محمد شمخی، رامی الكربولی" بەهۆی هاوسۆزیان بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنە مەدەنییەکان بۆ داواکاردنی مافەرەواکانی خەڵکی عێراق دەستگیرکراون. حیزبی ئۆپۆزسیۆن بە پێی دەستوور مافی ئۆپۆزسیۆنبونی هەیە. ئیتر چۆن کادیرانی دەگرن لەبەر ئەوەی ئۆپۆزسیۆنە؟". 

جوڵانەوەکە لە راگەیەندراوەکەدا دەستگیرکردنی خۆبەخشەکانی وەک هەوڵی ترسنۆک و نابەرپرسانەی حکومەت و هێزە ئەمنییەکان ناودەبات دژی خۆپیشاندەران. 

جەختیش دەکاتەوە "دەستگیرکردن و شەهیدکردن و بریندارکردنی خۆپیشاندەرانی مەدەنیی نەک هەر کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان ناهێنێ، بەڵکو نەوەی نوێ و خۆپیشاندەرانیش زیاتر سوور دەکات بەردەوام بن لە داواکردنی مافی سەرەتایی و رەوای هاونیشتیمانیان".


دەقی راگەیەندراوەکە: 

ڕاگەیەندراوێك لە نەوەی نوێ-وە

ئەمڕۆ لە کەربەلا، سێ خۆبەخشی جوڵانەوەکەمان بە ناوەکانی" احمد صلاح هادی، سعد ازهر محمد شمخی، رامی الكربولی" بەهۆی هاوسۆزیان بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنە مەدەنییەکان بۆ داواکاردنی مافەرەواکانی خەڵکی عێراق دەستگیرکراون. حیزبی ئۆپۆزسیۆن بە پێی دەستوور مافی ئۆپۆزسیۆنبونی هەیە. ئیتر چۆن کادیرانی دەگرن لەبەر ئەوەی ئۆپۆزسیۆنە ؟

بێگومان ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە ترسنۆک و نابەرپرسیارانەیە کە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان دژی خۆپیشاندەران گرتوویانەتە بەر. دەستگیرکردن و شەهیدکردن و بریندارکردنی خۆپیشاندەرانی مەدەنیی نەک هەر کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان ناهێنێ، بەڵکو نەوەی نوێ و خۆپیشاندەرانیش زیاتر سوور دەکات بەردەوام بن لە داواکردنی مافی سەرەتایی و رەوای هاونیشتیمانیان.

ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم رەفتارە داپڵۆسێنەرانەی حکومەتی عێراق و دەزگە ئەمنییەکان. پێمانوایە ئەزموونەکانیش ئەوەیان دەرخستووە هەرکاتێ دەسەڵات پەنای بۆ توندوتیژیی بردبێ، ئەوە لە کۆتاییەکانیەکانی خۆی نزیک بۆتەوە.

چارەسەری ئەم دۆخە بەوە دەکرێ حکومەت و سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات بەدەم داواکاریی خۆپیشاندەرانەوە بچن، ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەت هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنێکی پێشوەختی بێگەرد بەچاودێری نێودەوڵەتیی بکرێ بەبێ بەشداریی ئەو دەموچاو و کەسایەتیی و لایەنانەی بەرپرسیاری یەکەمی ئەم هەموو گەندەڵی و نادادپەروەرییەن و دۆخی عێراقیان بەم رۆژە گەیاندووە.

بەڵێ بۆ بەردەوامیی و سەرکەوتنی ئیرادەی گەل بۆ بەدەستهێنانی ماف و خواستە رەواکانیان.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ
27/10/2019



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]