سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

بەشار ئەسەد عێراق سەرپشك دەكات لەبۆردومانكردنی پێگەكانی داعش لەسوریا

زێد نیوز:

ماڵپەرێكی رووسی لەسەرچاوەیەك لەحكومەتی عێراقەوە بڵاوی كردەوە "سەرۆكی سوریا، حكومەتی عێراقی سەرپشك كردووە بۆ بۆردومانكردنی پێگەكانی داعش لەناو وڵاتی سوریا بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتدارانی سوریا".

ماڵپەری روسیا ئەلیەوم بڵاوی كردەوە "سەرچاوەیەك لەحكومەتی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆ لەمەولا بەبێ‌ ئەوەی رەزامەندی حكومەتی سوریا وەربگرن دەتوانن بچنە نێو خاكی سوریا‌و پێگەكانی داعش بۆردومان بكەن". 

ئەو سەرچاوەیە بۆ ماڵپەرە رووسیەكە جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە "حكومەتی سوریا لەو بارەیەوە گڵۆپی سەوزی بۆ عێراق هەڵكردووە بەڵام لەكاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپراسیۆنێك بەتەنها پێویست دەكات لایەنی سوری ئاگادار بكرێتەوە". 

بەپێی هەواڵی ماڵپەرەكە ئەم بابەتە هاوكاتە لەگەڵ گەیاندنی پەیامێكی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لەرێگەی فالیح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی. 

پێشتریش چەند جارێك فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆردومانی پێگەكانی رێكخراوی داعشیان كرد لەناو سوریا‌و بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەكانی عێراق ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی كوژرانی چەند سەركردەیەكی داعش.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-12-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]