سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

براوەی خەڵاتەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵتی فیلمی سلێمانی (وێنە)

زێد نیوز:

شەوی رابردوو، رێوڕەسمی کۆتایی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا براوەکانی خەڵاتی فێستیڤاڵەکە راگەیەندرا.


لە ماوەی حەوت رۆژی فێستیڤاڵەکەدا (134) فیلمی کوردی و بیانی نمایشکران، لە کۆتایشدا (15) خەڵات بەسەر براوەکانی فێستیڤاڵ دابەشکرا کە سێ خەڵاتی زێڕین و (12) خەڵاتی زیوین بوون.

دوای ئاشکراکردنی براوەکانی فێستیڤاڵ لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە، خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەشکران.

- خەڵاتی بەھرەی نوێ بەخشرایە بە فیلمی "Rhino" لە دەرھێنانی پوران محەمەد.

- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن بەخشرایە فیلمی "DREAMS IN THE DEPTHS"  لە دەرھێنانی رەزا محەمەدی.

- خەڵاتی داوەران بۆ کورتەفیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی "رێگا" لە دەرھێنانی خەیبەر رەفیق.

- خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی "رۆژێک لە رۆژان لە کوردستان" لە دەرھێنانی ژینۆ ھادی.

- خەڵاتی داوەرانی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە کورتەفیلمی ‏(Asmnina)  لە دەرھێنانی دێکێل بێرێنسن.

- خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە کورتە فیلمی  (Unlike today)  لە دەرھێنانی ئەسترید مێنزڵ.

- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری نێودەوڵەتی بەخشرایە دۆکیۆمێنتاری (Terra) لە دەرھێنانی (Julian Kushnarinko).

- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری ناوخۆیی سنەوبەری ئاڵتونی بەخشرایە دۆکیۆمێنتەری "دیالۆگ" لە دەرھێنانی سەلیم یڵدز.

- خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی (A tale of 3 sisters) لە دەرھێنانی ئەمین ئاڵپەر.

- خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلمی درێژ بەخشرایە رەزا میرکەریمی دەرھێنەری فیلمی قەسری شیرین.

- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە فیلمی (Parasite).

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەکتەر (Camere Ebuzziya) لەفیلمی (A tale of 3 sisters).

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەکتەر (Victor zhusti) لە فیلمی (The Delegation).

- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەخشرایە فیلمی (The mute) لە دەرھێنانی (Bartosz Konopka).

- خەڵاتی داوەران بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی (Screwdriver) لە دەرھێنانی (Bassam Jarbawi).



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-08
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]