سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەرزبوەوە

زێد نیوز:

بەهۆی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغدا و چەند شارێکی تری عێراق ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکان بەرزبووەوە.


ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەیتد پرێس لەسەر زاری سەرچاوەیەکی پزیشکی بڵاوی کردەوە "ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ (شەممە) لە شار و شارۆچکەکانی عێراق کوژراوون بۆ 19 کەس بەرزبوەوە، بەوەش تێکڕای ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراوون بۆ زیاتر لە 100 کەس بەرزبوەوە"


لە رۆژی (سێشەممە)ی رابردوەوە خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی عێراق دەستیپێکرد و لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان نزیکەی 100 کەس کوژران و ژمارەی بریندارەکانیش زیاتر لە چوار هەزار کەسی تێپەڕاند.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-06
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]