سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

فراکسیۆنی گۆڕان:پشتگیری تەواوی داخوازییه‌ ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی عێراقین

زێد نیوز:

فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌نگخواردنه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداره‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقە و "پشتگیریی تەواوی داخوازییه‌ ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی عێراقین و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان به‌ فیشه‌ك به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین".


دەقی بەیاننامەکە:

به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌نگخواردنه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداره‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و به‌ هه‌ده‌ردانی سه‌دان ملیار دۆلار و نه‌بونی سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاریی به‌ربڵاو و لاواز بونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ پڕۆسه‌ی دیموكراسی به‌ هۆی ته‌زویری هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌یه‌.

‎ئێمه‌ پشتگیریی تەواو و بێچەندوچونی داخوازییه‌ ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی عێراقین و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان به‌ فیشه‌ك به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین.

‎له‌هه‌مان كاتدا ترسی خۆشمان ناشارینه‌وه‌ كه‌ درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه‌، عێراق ده‌كاته‌ مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ گه‌رمه‌ ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌.

‎هه‌ربۆیه‌ داوا له‌ حکومەتی‌ ئیتیحادی ئه‌كه‌ین به‌ زوترین كات به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی فیعلی بۆ چاكسازی و گۆڕانكاریی وه‌زاری بنێرێته‌ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردنی.

‎ئێمه‌ پشتگیری چاكسازیی ریشه‌یی ده‌كه‌ین له‌ عێراق و پێمان وایه‌ ئیسڵاح له‌ عێراق پاڵنه‌ری چاكسازیش ده‌بێ له‌ هەرێمی كوردستان. له‌ هه‌مان كات دا کۆبونەوەی پەرلەمان بێ بونی نەخشەرێگا و بێ پرۆژەی رون بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی ریشەیی به‌ چاره‌سه‌ر نازانین و پێمان وایه‌ هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز ئه‌كات.


فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٥/ ١٠/ ٢٠١٩


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]