سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

هەژار و هانى پێرفۆرمانسێک پێشکەش دەکەن (ڤیدیۆ)

زێد نیوز:

هونەرمەندى موزیسیانى دیارى کورد هەژار زەهاوى و خانمە گۆرانیبێژ هانى، لەمیانەى چالاکییەکانى چوارەمین فێستیڤاڵى نێونەتەوەیى فیلمى سلێمانى، پێرفۆرمانسێک پێشکەش دەکەن.


لەگرتەیەکى ڤیدیۆیدا کە ئەو دوو هونەرمەندە لە بارەى پێرفۆرمانسەکەیان بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بەوە دەکەن ئەم ئەزموونەیان ئەزموونێکى تەواو جیاوازە لە بەرهەمەکانى رابردوویان. 

زەهاوى لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا روونیدەکاتەوە کە ئەو و هانى ماوەى ١٨ ساڵە هاوڕێ و هاوکارى هونەرى یەکترن و لەم پێرفۆرمانسەدا کارێکى جیاواز پێشکەشى هەوادارانیان دەکەن. 

هاوکات هانى لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاماژە بەوە دەکات "لەگەڵ هەژاردا لە پێرفۆرمانسێکى زۆر زۆر جیاواز و بە فۆڕمێکى زۆر جیاواز پڕ لە ریتم و پڕ لە هەست و رەنگ، پێشکەش دەکەن". 

پێرفۆرمانسەکەى هەژار زەهاوى و هانى لە رۆژى 7ى10ى 2019 کاتژمێر 7ى ئێوارە لە هۆڵى تەلارى هونەر پێشکەش دەکرێت. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]