سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

زێد نیوز گرتەی ڤیدیۆیی کوژرانی چەند خۆپیشاندەرێکی بەغدا بە چەکی قەناس بڵاودەکاتەوە

زێد نیوز:

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە دەست (زێد نیوز) کەوتووە چەند خۆپیشاندەرێکی شاری بەغدا لەرێگەی چەکی قەناسەوە دەپێکرێن و گیانلەدەست دەدەن.


خۆپیشاندان و گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لەشاری بەغدا و چەند شارێکی تری عێراق پێدەنێتە پێنجەم رۆژ و تادێت شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان توندتر دەبێت بەتایبەتی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژییەکی زۆر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکاردەهێنرێت و بەهۆیەوە چەندین خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون. 

توندوتیژییەکان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بە تەنها لە بەکارهێنانی گولە و گازی فرمێسکڕێژ نەوەستاوە و لە دوێنێ (هەینی)یەوە چەکی قەناسی تێکەوتووە و وەک لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە دەست (زێد نیوز) کەوتووە چەند خۆپیشاندەرێک بە چەکی قەناس دەپێکێنرێن و گیان لەدەست دەدەن. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]