سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

عادل عەبدولمەهدی داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات هاوکاری بکەن

زێد نیوز:

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەکات هاوکاری بن و پشتیوانی حکومەت بکەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چاکسازی.


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریش کرد هاوکاری بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە چاکسازییەی کە پلانیان بۆ داناوە و مەرجەعیەتی باڵای عێراق داوای کردووە. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکدا ستایشی وتارەکەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقی کرد و روونیکردەوە "جارێکی دیکە مەرجەعی باڵا دەریخست کە گەرەنتی ئاسایش و رێگەی رۆشنکەرە و داڕێژەرەی رێگەی رێنمونییە لە رۆژانی سەختی و ناخۆشییەکاندا".

ئاماژەی بەوەش کرد "مەرجەعییەت پەلاماردانی گیان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی و بۆ سەر خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و تووندوتیژی و کردەوەی تێکدەرانەی رەتکردەوە و ئیدانەی کرد". 

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندی حکومەتی دووپات کردەوە لە راپەڕاندن و ئەنجامدانی ئەرکەکانی و پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی پراکتیکی و تەواوی هەوڵەکانی خۆشی دەخاتەگەڕ بۆ سوککردنی کۆژانەکانی هاووڵاتیان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلیکی کار بۆ بێکاران و دوورخستنەوەی خزم خزمێنە لە دامەزراندن و تەواوکردنی دۆسیەی ئەوانەی تۆمەتبارن بەوەی یارییان بە موڵکی گشتی کردووە و دەستیان بەسەرداگرتووە بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا.

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی شاری بەغدا و چەند شارێکی تری عێراقی گرتۆتەوە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان چەند هاووڵاتییەک کوژران و برینداربوون.
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]