سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

موقتەدا سەدڕ داوا لە پەرلەمانتارانی سائیرون دەکات ئەندامێتیان لە پەرلەمان هەڵپەسێرن

زێد نیوز:

رابەری رەوتی سەدڕ، داوا لە ئەندامانی فراکسیۆنی سائیرون دەکات ئەندامێتی خۆیان لە پەرلەمانی عێراق هەڵپەسێرن.


لەگەڵ ئەو شەپۆلی ناڕەزایەتی و گردبوونەوانەی کە شاری بەغدا و چەند شارێکی تری عێراقی گرتووەتەوە، موقتەدا سەدڕ، رابەری رەوتی سەدڕ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سائیرون کرد ئەندامێتییان لە پەرلەمان هەڵپەسێرن. 

سەدڕ لە راگەیەندراوەکەیدا داوای کردووە بە زوویی و بەبێ دواکەوتن ئەندامێتی خۆیان لە پەرلەمانی عێراق هەڵپەسێرن. 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری بەغدا و چەند شارێکی تری عێراق پێی نایە چوارەم رۆژ و تیایدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی لە حکومەتی عێراق دەکەن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-04
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]