سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

عێراق؛ هاتووچۆکردن لە بەغدا قەدەغەکرا و هێڵی ئەنتەرنێت راگیرا

زێد نیوز:

خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان لە شارەکانی باشوری عێراق بەردەوامی هەیە و حکومەت ناچار بوو هاتووچۆکردن لەشاری بەغدا قەدەغە بکات و هێڵی ئەنتەرنێتیش لەسەرتاسەری عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان راگیرا.


لە رۆژی سێشەممەی رابردوەوە، خۆپیشاندان لەچەند پارێزگایەکی باشوری عێراق دەستیپێکردوە، بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەران، ژمارەیەک کوژراو و چەندین برینداری لێکەوتەوە. 

خۆپیشاندەران داوای چاکسازی ئابوری و هەلی کار و خزمەتگوزاری گشتیی تۆکمە و بەرپرسیارێتی و حکومڕانیەتێکی دادپەروەر و بێ لایەن و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی دەکەن.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز نوێترین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی شارەکانی باشوری عێراقی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە، لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردوی باشوری عێراق 10 خۆپیشاندەر و پۆلیسێک کوژراون، بەوەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدراوان گەیشتوەتە 16 کەس.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە "شەوی رابردو لە پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای ناسریە لە باشوری عێراق حەوت خۆپیشاندەر و پۆلیسێک کوژرا".

هەروەها لەبارەی شاری عەمارەش، رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردوە "شەوی رابردو چوار خۆپیشاندەری دیکە لە عەمارە-ی پارێزگای میسان کوژراون و تا ئێستاش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتونەتە 16 کەس".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-03
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]