سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

بەڤیدیۆ: لەهەرێمی كوردستانەوە 200 بارهەڵگری سەربازی گەیەنرایە رۆژئاوای كوردستان

زێد نیوز:

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەماڵپەری سەرەكی خۆیدا بڵاوكرایەوە‌و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە گرتە ڤیدیۆییەكە ناردنی 200 بارهەڵگری سەربازییە بۆ رۆژئاوای كوردستان.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەكات "كاروانێكی دیكەی سەربازی كە لە 200 بارهەڵگر پێكهاتبوو لەهەرێمی كوردستانەوە گەیەنرایە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە منبج‌و رەقە". 

 بەوتەی روانگەكە لەپاش بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەوڵاتی سوریا ئەمە دووەمین كاروانی سەربازییە كە لەهەرێمی كوردستانەوە دەگەیەنرێتە رۆژئاوای كوردستان. 

پێشتر لەچاوپێكەوتنێكی تایبەت بە (زێد نیوز) زەردەشت بابان راوێژكاری پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا رایگەیاند " كەبڕیاری كشانەوەكە دراوە تا ئەو كاتەی بەتەواوەتی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا دەكشێنەوە، ئەو یارمەتیانەی ئەمریكا كە بڕیاری دابوو بدرێتە هێزەكانی سوریای دیموكرات‌و شەڕڤانان دەیاندرێتێ‌". 

وتیشی "خۆ بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا واتای ئەوە ناگەیەنێت كە دەستبەجێ‌ یارمەتییەكان بوەستێنرێت، بەڵكو لەدوای كشاندنەوەكە یارمەتییەكان رادەگیرێن". 

بابان جەختی كردەوە "هێشتا سەربازگەی ئەمریكا بوونی هەیە لەسوریا‌و ئەمریكا‌و هێزە كوردییەكان لەجەنگێكی هاوبەشدان دژ بەداعش‌و لەئێستادا شەڕێكی بەردەوام هەیە".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-12-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]