سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

مووچەی 13 هەزار كەمئەندامی دەرچوو لە لیژنە پزیشكیەكان دابەشدەكرێت

زێد نیوز:

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ئاشكرای دەكات "مووچەی ئەو 13 هەزار كەمئەندامە دابەشدەكرێت كە پێشتر مووچەیان ڕاگیرا بوو".


بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (زێد نیوز) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کرد "ئەمڕۆ (سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی2019)، یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاندوە (تەواوی پڕۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و وردبینی كردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهات و كەمئەندامانی دەرچوو لە لیژنە پزیشكیەكان لەو هەفتەیە مووچەی خۆیان وەردەگرن".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، یوسف چاوشین وتوویەتی "بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر درا و ئێمە وەك وەزارەتی كار بە هاوكاری لیژنە پزیشكییەكان رۆژانی پشوومان خستە سەر رۆژانی دەوام  و ماندوونەناسانە كارمان كرد تاكو دواجار توانیمان 13 هەزار كەمئەندام بە مافەكانیان شاد كەینەوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]