سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی کوردستانی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەکە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ (چوارشەممە)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 20 بۆ 37 پلەدا دەبێت. 

روونیشکراوەتەوە، نزمترین پلەی گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگای کەرکوک.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سبەی (پێنجشەممە) پلەکانی گەرمی گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیانەوە نابینن و تەنها لە سلێمانی و هەولێر یەک پلە دادەبەزن.






ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]