سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیەندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە رووداوی هاتووچۆ، بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی دەست (زێد نیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری (فوڕگسن) خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی (ع.ع.ع) لەدایکبووی 1950 دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هاووڵاتییەکە باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە، دوایی ڕووداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست. 

ئاماژە بەوەش کراوە، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیراوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]