سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاندی هەدەپە لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە

زێد نیوز:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی باڵای هەدەپە ڕایگەیاند "حکومەتی تورکیا ئێوە دەخاتە زیندانەوە و لێرەش حکومەتی کوردی ئەوان زیندانی دەکات".


لە میانی سەردانی حزب و لایەنەکانی باشوری کورستان، شاندێکی باڵای هەدەپە سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکە سەرەتایەکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا.

وتیشی، نەوەی نوێ وەک هێزێکی نوێ و هەدەپەش وەک هێزێکی خەباتکار بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان گفتوگۆیان کرد.

شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە بە سەرۆکایەتی سەزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو حزبە ماوەی چوار ڕۆژە لە هەرێمی کوردستانن و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]