سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

فەرمانی هەرێمی بۆ شێخ جەعفەر و مستەفا سەید قادر دەرکرا

زێد نیوز:

دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دەرکردنی فەرمانی هەرێمی بۆ جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڵاوکردەوە.


لەراگەیەندراوەکەی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمدا کە وێنەیەکی دەست (زێد نیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندوە كه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە فەرمانەکەدا هاتووە "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٨/٩/٢٠١٩ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رکرد"



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]