سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەسەر سکاڵای ئاسایشی گشتی هەرێم شاسوار عەبدولواحید چووە دادگا و بە کەفالەت ئازادکرا

زێد نیوز:

دوای ئەوەی لەسەر سکاڵای ئاسایشی گشتی هەرێم، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چووە بەردەم دادوەر، بریاریدرا بە کەفالەت ئازاد بکرێت.


پارێزەری شاسوار عەبدولواحید،سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند "سکاڵاکە لەلایەن نوێنەری یاسایی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی تۆمارکراوە لەسەر ئەوەی کە شاسوار عەبدولواحید، لە یەکێک لە کۆنفڕانسە رۆژنامەنوسیەکانیدا دەستەواژەی “ئەمنی عامەی” بەکارهێنا بوو".

بەوتەی پارێزەرەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناوبراو ئەو دەستەواژەی بە زمانی عەرەبی بەکارهێنا لە وەڵامێکیدا بۆ پەیامنێری کەناڵی سۆمەرییە.

پاش وتە لێوەرگرتن، دادوەر بڕیاریدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەت ئازاد بکرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]