سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

رەنگی تاکسییەکانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕدرێت؟

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی دەنگۆی گۆڕینی رەنگی تاکسییەکانی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە و گەیاندن، هەواڵی گۆڕینی رەنگی تاکسییەکانی هەرێمی کوردستان رەتدەکرێتەوە. 

بەگوێرەی روونکردنەوەکە، بەڕێوەبەرەکەمان لە هیچ دەزگایەك نەیوتوە رەنگی تاكسییەكان دەگۆڕدرێن، بەڵكو ئەو ڕەنگانەی كە ئاماژەی پێكردووە تایبەتە بە ڕەنگی (شریت و لۆگۆ و هێما و كۆدەكان)ی تایبەت بە تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان.

روونکردنەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ڕەنگی سوور تایبەتە بەشریت و لۆگوی كۆدی تەكسییەكانی شاری هەولێر و رەنگی شین تایبەتە بە تاكسییەكانی سلێمانی و ڕەنگی رەش تایبەتە بە تاكسییەكانی دهۆك. بۆ تاكسییەكانی دەرەوەی شاریش ڕەنگی شریت و هێما و لۆگۆ و كۆد ڕەنگی قاوەییە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-03
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]