سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عەبدولواحید: ئامادەین کۆمپانیایەک بۆ حکومەت بهێنین عەریزەی ئەلەکترۆنی بە 3 هەزار دینار بکات

زێد نیوز:

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەحەدایەکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات ئامادەن کۆمپانیایەک بۆ حکومەت بهێنن کە کاری عەریزەی ئەلەکترۆنی بە 3 هەزار دینار بکات.



شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی گرانکردنی عەریزە نووسین لە فەرمانگەکانی دادنووسی کوردستان و نووسینی هەر عەریزەیەک بە 25 هەزار دینار، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک تەحەدایەکی نوێی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەیی خۆیانی دەربڕی بۆ هێنانی کۆمپانیایەک کە هەمان کار بکات و لە بری وەرگرتنی 25 هەزار دینار و 15 هەزار دینار، تەنها ٣ هەزار دینار وەربگرێت. 

دەقی نووسینەکەی شاسوار عەبدولواحید:  

تەحەدای حکومەتی هەرێم دەکەین(گەر حکومەت هەبێت و دەستەواژەکەم هەڵە نەبێت)
بۆ مەسەلەی بە ئەلیکترۆنکردنی عەریزەو ئەو باسەی کە هەبوو لە چەند رۆژی رابردوو، گوایە ٢٥،٠٠٠ دینار یاخود ١٥،٠٠٠ دینار بۆ عەریزەیەک وەردەگیرێت، ئەوا حەزم کرد دوو خاڵ باس بکەین:
١- ئەمەی دەکرێت لوتکەی گەندەڵییە لە سەرەتای کابینەیەک کە باس لە نەهێشتنی گەندەڵی دەکات"بە حساب!!"!!
چونکە ناکرێت ئیشێکی وا گەورە بێ کێبڕکێ بدرێت بە کۆمپانیایەک، بەلکو بە پێی یاسا دەبوو بخرێتە "کەمکردنەوەی ئاشکرا" و چ کۆمپانیایەک کەمترین نرخ پێشکەش بکات، بدرایە بەو.
٢-ئێمە کۆمپانیایەک بۆ حکومەت دەهێنین کە هەمان ئەو کارە بە (٣،٠٠٠ دینار) بۆ هاوڵاتییان دەکات (لە بری ئەو ٢٥،٠٠٠ دینارەی کە باسی لێوە دەکرا)، وە ئەگەر حکومەتیش راست دەکات با تەحەداکە قبوڵ بکات و نیشانی خەڵکی بدەین ئایا ئەو کارە بە (٣،٠٠٠ دینار) دەکرێت یان نا ؟
جا با خەلکی کوردستان بزانێت، ئەمە لە عەریزەیەکدا هێندە پارە لە خەڵک بە زیادە وەردەگیرێت، ئاخۆ بۆ کار و پرۆژە گەورەکانی تر چی ڕوو دەدات؟!!


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]