سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

له‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

زێد نیوز:

له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.


(زێد نیوز) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ زانیوویه‌تی "له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (25ی ئابی 2019) وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ مووچه‌یان ده‌درێتێ". 

به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (25ی ئابی 2019) ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن: 

وەزارەتی ناوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

ھێزەكانی زێرەڤانی

ئەنجومەنی ئاسایش

دەزگای گشتی ئاسایش

هێزی بەرگریی فریاکەوتن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم

پۆلیسی نەوت و گاز




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]